فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان له بهیاننامهكهیاندا ڕایدەگەیەنن: «پاراستنی ئاساییش و ژیانی برا و خوشكانمان لە عەفرین، لە ئەستۆی كۆمەڵگهی نێودەوڵەتییه.»
لە بەیاننامەکەدا، هاتووە: «گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری عەفرین، لە دۆخێکی هەستیار و لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری سەربازیی دەوڵەتی تورکیادان، ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەکەین.»
فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمهڵی ئیسلامی ئاماژهیان بۆ ئهوهش كردووه: «پێویستە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە گەلانی سووریا و خواستە سیاسییەکانیان بگرێت، داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەکەین، دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕاوەستاندنی هەرەشەکان لەسەر عەفرین.»
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، داوا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەناوی گەلی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە ڕابگەیەنێت.
ش. م