گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) گورزی توند له هێزه‌كانی توركیا ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی برادۆسته‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن و باشووری كوردستان داگیربكه‌ن. گه‌ریلا ڕۆژی ٢٧ی نیسان له گردی لێلیكان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ١٠ سه‌نگه‌ری سوپای توركیا تێكدران، ٣٥ سه‌رباز كوژران و ٧ سه‌ربازیش بریندار بوون.
چه‌كناس قه‌رس، یه‌كێك له فه‌رماندارانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز» بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوا و ده‌ستنیشانی كرد كه به‌رخۆدان له دژی داگیركاری تا دواڕاده گه‌ش ده‌كه‌ن. وتیشی به ڕۆحی فیدایی و ئاپۆیی سه‌رده‌كه‌ون.
«ئێمه به به‌رپرسیاره‌تیی خۆمان هه‌ڵده‌ستین»
قه‌رس هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نابێت هێرشی چه‌ته‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین و برادۆست وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنرێن كه له یه‌كتر جیاوازن. وتیشی: هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له دژی داگیركاری و مێتینگه‌ری به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ڵده‌ستن.
چه‌كناس قه‌رس سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی ناتۆ و هێزه‌مێتینگه‌ره‌كان له هێرشی چه‌ته‌كانی توركیا دژ به عه‌فرین و وه‌بیری خسته‌وه كه گه‌لی عه‌فرین له دژی ئه‌و هێرشانه به‌هێزه‌وه به‌رخۆدانیان كردووه.
«گه‌لی عه‌فرین تا كۆتایی خۆی ڕاگرت و ته‌سلیم نه‌بوو. به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ڕێكخراو، ئه‌و سیسته‌مه‌ی چه‌سپاند كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ئافراندویه‌تی. له دژی چه‌ته‌كانی توركیا به‌رخۆدانی كرد و ئه‌مه‌ش ڕێ له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتن ده‌كاته‌وه.»
«گه‌لی برادۆست هیوا و متمانه‌ی زۆری به گه‌ریلا هه‌یه»
فه‌رماندار چه‌كناس قه‌رس ده‌ستنیشانی كرد كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به هه‌مان بیانوو هاتۆته هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان و هه‌وڵ ده‌دات خۆی لێ جێگیر بكات.
«ڕێبه‌ر ئاپۆ برادۆست به گرینگ ده‌بینێت و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌رده‌وام بۆچوون و پێشنیازی هه‌بوو. گه‌ل-یش به‌هۆی داگیركاری ئێستا به‌گومانه و ترسی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه نه‌مێنن، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌تا ئێستا گورز له دوژمن دراوه. هیوا و متمانه‌ی گه‌لی برادۆست به گه‌ریلا زۆر گه‌وره‌یه. هێزه‌كانی گه‌ریلامان دوێنێ چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان كرد. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن زۆر زێده‌یه. نه‌یانتوانی ته‌رمه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرنه‌وه و په‌ده‌كه هاریكاری كردن. هاوكاری سه‌ربازانی توركیایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی برینداره‌كانیان ببنه‌وه.»
«چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وام ده‌بن»
چه‌كناس قه‌رس، فه‌رمانداری هه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار وره‌یه‌كی به‌هێز به گه‌ل ده‌به‌خشێت.
«ئێستا كار ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشووری كوردستان و عێراق. په‌ده‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی له كه‌ركووك و زۆر هه‌رێمی دیكه به‌ردا، گه‌لی كورد هێشتا زۆر لێی توڕه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان هه‌ن و په‌ده‌كه مۆڵه‌تی ئه‌مه‌ی پێداون، گه‌ل توڕه‌یه. گه‌ریلا له دژی ئه‌مه سه‌رده‌كه‌وێت و دوژمن ناتوانێت ئه‌و شته‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بێنێت. گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار گورزی كوشنده له دوژمن ده‌ده‌ن. ئێمه له دژی داگیركاری هه‌تا كۆتایی خۆڕاده‌گرین، به‌رخۆدان گه‌ش ده‌كه‌ین و به ڕۆحی فیدایی و ئاپۆیی سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m