فه‌رمانده‌ی فرقەی 20: سوپای عێراق له کەرکوک ده‌کشێته‌وه
فه‌رمانده‌ی فرقەی 20ی سوپای عێراق: سوپا له کەرکوک ده‌کشێته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌کرێت.
فه‌رمانده‌ی فرقەی 20ی سوپای عێراق: سوپا له کەرکوک ده‌کشێته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که ڕاده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی ده‌کرێت.
عه‌مید ڕوکن شێرزاد عه‌زیز کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق، کە بەخۆی کوردە ڕایگه‌یاند:" سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، فەرمانی کردووە، سوپای عێراق له شاری که‌رکوک بکشێته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌که ڕاده‌ستی پۆلیسی فیداڵی عێراق بکرێت".
ئەو فەرماندە کوردەی سوپای عێراق، ئاشکراشی کردوە،: ئه‌مڕۆ ده‌ست به کشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئێراق لە کەرکوک کراوە و بەشکی دەبرێنە سنووری پارێزگای موسڵ جێگیر دەکرێن. بەشیکی دیکەشیان دەبرێنە سنووری پارێزگای دیاله و به‌شێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری که‌رکوک جێ و شوێنیان بۆ دیاری دەکرێت و لەوێ دەمێنەوە.
بەڵام، ئەم لێدوانەی کافرۆشی، تا ئێستا بە فەرمی لایەن حکومەتی عەبادیەوە ڕانەگەیەندراوە.