سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر كرا - نوێكراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به تۆمه‌تی «هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت» شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به تۆمه‌تی «هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت» شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر كرا.
دوای ئەوەى دادگه‌ی سلێمانی به تۆمه‌تی «هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت» فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ده‌ركرد، ناوبراو ئه‌مڕۆ چووه دادگه‌ی سلێمانی و هه‌ر له‌وێش ده‌ستگیر كرا.
عەبدولواحید به‌ر له ده‌ستگیركرانی، لە بەردەم دادگه‌ی سلێمانی گوتی، «ئێمە ڕێزی یاسا دەگرین و دەچینە بەردەم دادگه و هیچ شتێک لە خۆماندا شک نابەین و یاسامان نەشکاندووە.»
كه‌ناڵی «ئێن ئاڕ تی»ی سه‌ر به جوڵانه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: «شاسوار عه‌بدولواحید به‌پێی مادەی ٢٢٩ی کارپێکراو لە هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ده‌ركراوه.»
به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه: «هەر کەسێک سوکایەتی یان هەڕەشە بكات لە فەرمانبهرێك یان هەر کەسێکی راسپێردراو بێت بەخزمەتێکی گشتی یان ئەنجومەنێک یان دەستەیەکی فەرمی یان دادگه‌یەکی دادوەری یان کارگێڕی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی یان بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بە زیندانی کردن سزا دەدرێت»
s.m