فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دوایین دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بۆ ئاژانسی هەواڵای فورات (ANF) شیکردەوە.
هەموو هێزە دەسەڵاتخوازەکان لەم شەڕەدا کەوتووەنەتە ناو زونگاودا
ئێوە وەک تەڤگەری ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوایین قۆناخی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هێزە دەسەلاتخوازەکان بەڕێوەی دەبەن چۆن شیدەکەنەوە؟
لەم قۆناغەدا کوردستان و سوریا لە لایەک و فەڵەستین و یەمەنیش لە لایەکی ترەوە بووەنەتە ناوەندی شەڕ و بەم شێوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕدایە. ئەم شەڕە بە دژایەتی لایەنەکان لەگەڵ یەکتری و قەیرانی فراوانی ناوخۆییش بەردەوامە. بۆ نمونە وەک پێشبینیدەکرا تورکیا و ئێران کە لایەنێکی شەڕی سوریان، لە لایەن سیاسی و دیپلۆماسیەوە هەم لە ڕووی ئابۆریەوە لەناو قەیرانێکی گەورەدان. وەک ئەوەی تەڤگەرەکەشمان پێشتر پێشبینیکردبوو، تورکیا دەرباسی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بوو، بەلام بە ئاسانی ناتوانێت لەو زۆنگاوە بێتە دەرەوە. ئەمریکاش وەک پێشەنگی بەرەی سەرمایەدار لە لوتکەی خرابترین قەیرانی سەردەمی هەگەمۆنیکی خۆیدایە. لەبەرئەوەی زۆر تێچووی هەبوو، بەڵام جگە لە زیان هیچ شتێکی تری بەدەستنەهێنا. ئەگەر ئەمریکا لە قەیراندا نەبووایە، هێرشی زیاتری دەکردە سەر ئێران. بێگۆمان هەبوونی قەیرانەکان بە واتای تێپەربوونی مەترسی شەڕ نییە. ڕووسیاش لە ڕووی سیاسەتەوە بە ئەندازەیەکی زۆر بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت. لە سەر پرسی ئیدلب هاوپەیمانەکانی ساڵانی پێشووی ئەوراسیا لەگەڵ تورکیا لەناو زۆنگاودان. لە ئێستادا شەڕەکە لەنێوان دەوڵەتانی دژبەردا لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و ووزە بەردەوامە و لەسەر شەڕی بەرەوپێشەوەبردنی هاوپەیمانەکانیان نیگەران و دوودڵن. بڕوایان بە یەکتری نییە. لە لایەکی ترەوە هێڵی سێیەمینی تەڤگەری ئاپۆیی و گەلان، بەرەی ڕاستەقینە و مافخواز هەیە کە بە پێی ڕوح و کلتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرخۆدانی گەلانی ژێردەستە لە بەرانبەر ئامانجی شەڕەکان بەردەوامە.
'ئەمریکا دەیەوێت ئێران لەناوخۆیدا سنوردار بکات و لە ناو سنورەکەیدا بیخنکێنێت'
لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ کوشتنی قاسم سولەیمانی چ ڕەهەندێکی بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بەخشی؟ ئەو ڕووداوە کاریگەریەکی چۆنی لەسەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کرد؟
دوای تێکشکاندنی داعش کە زیاتر بە رەنجی تێکۆشەرانی ڕۆژئاوا بوو، شەڕی دەوڵەتان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بۆ شەڕی نێوان دەوڵەتان گۆڕا.
دەتوانم بلێم لەو کاتە بەدواوە هەرچەندە کوردستان هێشتا وەک ناوەندی شەڕە کە ئامانجی دەوڵەتانی دەسەلاتدارە، بەڵام لە ئیستا و بەدواوە ئیران ڕاستەوخۆ بووەتە ئامانجی دەوڵەت زلهێزەکان. ئەم شەڕە لە ئێستادا لە رووی ئابۆری و سیاسی بە فشاری زۆر و سەپاندنی سزای ئابۆری لە قۆناخی سەرەتایی خۆیدایە و هەندێک جار وەک هێرشی کوشتنی قاسم سولەیمانی و هێرشی مووشەکی بۆ شەڕی سەربازی دەگۆڕێت. ئەم دژایەتیەی ئێران و ئەمریکا لە مێژەوەیە پلانی بۆداڕێژراوە بەڵام لەبەرئەوەی هەردوو لایەنیش رووبەڕووی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی بووەنەتەوە ناوێرن ڕاستەوخۆ دەست بە شەڕ بکەن. ئەم مەسەلەیەش گورزی گەورەی لە ڕەوابوونی سیاسەت و ئابۆری ئێران و ئەمریکای داوە. ئەمەش پیشان دەدات کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە شەڕی ئەفغانستان، ئێران و سوریا، ئێران بووە. ئەم مەسەلەیە بە شەڕی دوولایەن کۆتایی نایەت، بە تەنها بە شۆرشی گەلان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. لە ئێستادا ئاشکرابووە کە ئەمریکا نەیتوانیوە ئەو گروپانەی نوێنەرایەتی ئێران لە سوریا، عێراق و یەمەن دەکەن تێکبشکێنێت. ئەمریکا دەیەوێت ئێران لەناوخۆدا سنوردار بکات و لەناو سنورەکانیدا زیندانی بکات. لەبەرئەوەش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە هەم لە وڵاتانی دراوسێ و هەم لە ناوخۆی ئێراندا وەک مەترسیەکی بەردەوام بوونی هەیە. ئەگەر باش سەرنجی هەڵویستی هەردوولایەن بدەین، دوو بژاردە دەبینرێن. یان گەیشت بە کۆتایی بەرێگایە یان شەڕ و وێرانکاریە کە هەردوو لایەنیش تەحەمولی ئەو دوو بژاردەیە ناکەن. لەبەرئەوە قۆناغێکی توندوتیژی لە ئاستێکی باڵا، دوور نییە.
ئایا ئێران ئامادە دەبێت لەگەڵ کورد ڕێبکەوێت یان دەست لە سیاسەتی ڕەتکردن و لەناوبردن دەهێنێت؟
'چارەسەری لە دەستی کورد، گەل و نەتەوەکانی ئێران دایە'
تاکە شانسی ئێران بۆ دەرکەوتن لە قەیڕانی ئێستا چارەسەرکردنی کێشەی کورد و قەبوڵکردنی داواکاری دیموکراتیکی گەلانە. هەتا ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریکاش رێبکەوێت و سەری کێشەکان بگرێت و بەم شێوەیە لەبەرانبەر کێشەی کورد و دیموکراسی و گەلانی تر هەڵوێست پیشان بدات، ناتوانێت لە قەیڕان دووربکەوێتەوە. لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئاشکرا بووە کە سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوەی تاران لەدژی کورد جگە لە لەناوبردن و وێرانکاری هیچی تری لەگەڵ خۆی نەهێناوە. چارەسەرکردنی کێشەی کورد گەورەترین قەڵغانە بۆ پاراستنی هەبوونی ئێران لەبەرانبەر شەڕێ پێشبینیکراوی وێرانکەر. نمونەی ئاشکراش بۆ ئەوە عێراق و سوریایە کە کە کێشەی کورد سەرەکیترین کێشەی ئەو دوو وڵاتەیە. لەبەرئەوە کلیلی چارەسەری لە دەستی دەوڵەتی ئێراندا نییە. بەڵکو لە دەستی گەلی کورد و گەل و نەتەوەکانی ناوخۆی ئێراندایە. کاتی ئەوە هاتووە تاران ئەم ڕاستیە قبوڵ بکات. مەترسی لە سەر بناغەی ئێران هەیە و شەڕەکە ئەسفەندیاری ئێرانی بە ئامانج وەرگرتووە. لە بەرئەوەی ئێران تاکە وڵاتی شۆرشی گەلانە و ڕێگا و رێبازی گەل قبوڵکردن و بە بناغە وەرگرتنە. نەک دەسەڵاتداریە. تاران نابێت لەبیربکات، جیاواز لە شەڕی جیهانی یەکەمین و دووەمین، ئێستا هێڵی سێیەم هەیە و خۆپیشاندانەکانی دوو سالی ڕابردووی ئێران، تایبەتمەندی بەهاری گەلانی تێدابوو. ئەم جارە خاوەن هێڵی سێیەمینە.
ف.ق