فواد بێریتان: پێویستە گەلەکەمان خۆی بۆ گۆڕانکاری نوێ ئامادە بکات

فواد بێریتیان هاوسەرۆکی کۆدار رایگەیاند، کۆدار پرۆتۆ مۆدێلێکی جێگرەوەی دەسەڵاتە بۆ کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی و وتی، دەبێت گەلەکەمان خۆێ تێدا بە ڕێکخستن بکات و خۆی بۆ گۆڕانکاری نوێ ئامادە بکات.

فواد بێریتان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵگای ئازاد و دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دەربارەی ئەنجامی کۆنگرەی سێهەمی کۆدار  کە لە ١٧-١٨-١٩ی گوڵانی ئەمساڵدا بەڕیوە چوو، میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە، ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژ‌‌هەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆدار وەک مۆدێلی چارەسەری و هەروەها گۆشەگیری توندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و نرخاندنی گرنگی کرد.

هاوسەرۆکی گشتی کۆدار لەسەرتای قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کۆنگرەی سێهەمی کۆدار و باسی ئەو هەلو مەرجەی کرد کە کۆنگرەی تێدا ئەنجامدراوە و وتی:"کۆنگرە لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە چوو کە گۆڕانکاریەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بە خێرایی دروست دەبن، بە تایبەتی ئێمە گەواهیدەری ناڕەزایتیەکانی کۆمەڵگا و گەلەکەمان بووین، هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە ئێران، بە تایبەتی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی گەل کە لە پایز و زستانی ڕابردوودا لە شارە گەورەکانی ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پرسی نەتەوایەتی، ئابوری و ناڕەزایەتی گەل لە شێوازی سیستەمی بەرێوەبەرایەتی دەسەڵات بەرێو دەچوو، ئەو ناڕەزایەتیانە رۆژ بە رۆژ فراونتر دەبوون و کۆنگرە لە قۆناغێکی وەهادا ساز کرا. دەبوو ئەو گۆڕانکارایانەی لە هەرێمەکە ڕوودەن تاوتوێ کرابان و بەو پێیەش دەبوو وەک هێزێکی پێشەنگ و جێگرەوەی سیستەم وەک بزاڤێک کە پرۆژە و بۆچونی هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە هەندێک بڕیاری چارەنوساز بدەین دەربارەی ژیانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆیە لە قۆناغێکی وەهادا کۆنگرەکە پێویستیەک بوو."

"ناوچەکە پێویستی بە هاوسەنگیەکی نوێ هەیە"

بێریتان دەربارەی ئەو شرۆڤە سیاسیەی کە لە ناو کۆنگرەدا بۆ هەلمەرجی ناوچکە و ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە وتی:" لە شرۆڤەی سیاسیماندا ئاماژە بەوە کرا کە ئێمە لە قۆناغێکی جەنگی جیهانی سێهەمداین. جەنگی جیهانی سێهەم کە باس دەکرێت زۆرجیاوازترە لە جەنگە جیهانیەکانی تر. جەنگی جیهانی سێهەم دیزاێنێكی نوێ لەگەڵ خوێدا دێنێت، واتا گۆڕانکرایەکی نوێ لە ئارادایە، بە گشتی سیستەمی جیهانی و سیستەمی هەرێمی دەگۆڕێت، ئەو دەوڵەتانەی لە هەرێمەکەن دەبێت خۆیان لەگەڵ سیستەمی نوێی جێهانی بگۆرن، بۆیە ئەو دەوڵەت نەتەوانەی کە لە ناوچەکەدا هەن ئەوانیش هەر بەشێکن لە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی، نەک تەنها بەشێکن بەڵکو کارەکتەری سیستەمی سەرمایەداری جیهانین کە لە ناو خۆێدا دەحەوێنێتەوە، ئەو دەوڵەتانە ئیستا لە ناوچەکە رێگرن لە بەردەم گۆرانکاریەکان، ئەوان دەبێت خۆیان گۆرانکاریان بەسەردا بێت، یەکێک لەو دەوڵەتانەش ئێرانە، بۆیە ئێمە بە ڕوون و ئاشكرا بابەتی نەتەوە و ئایین و پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکانمان کردە بەر باس. هەروەها باس لەوەکرا کە ناوچەکە پێویستی بە هاوسەنگیەکی نوێ هەیە، واتا دەوڵەت نەتەوەکان دەبێت گۆرانکاری لە ناوخۆیاندا بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە ڕێخۆشکەر بۆ دەستێوەردانی دەرکی وەک ئەوەی عێراق و سوریا بەسەریان هات و وەکو ئەوان ماڵوێران نەبن، ئەوەش پێویستی بە تێکۆشانی گەل و پێشنگایەتیە، هەروەها پێوستی بە خوێندنەوەیکی ڕاستە کە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بکرێت بۆ چارەسەریەکی ڕاستەقینە ز گۆرانگاریەکی ڕیشەیی کە لە بنچینەی دەستوری ئێراندا بکرێت".

"هێزی دەرکی چارەسەر نیە، کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە"

هاوکات  هاوسەرۆکی کۆدار ئاماژەی بەوەش کرد:" بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێران دەستێوەردانی دەرکی نابێتە چارەسەری، بەڵکو بە پشتیوانی ئیرادەی گەل دەکرێت کیشەکان چارەسەر بکرێن. دەوڵەتە هەرێمیەکانی وەک سوریا و عێراق و ئێران بە هۆی پەیرەوکردنی سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە و تاک مەزهەب و تاک دەسەڵاتداریەتی، بوونەتە ڕێخۆشکەر بۆ دەستێوەردانی دەوڵەتانی دەرکی وەک ڕووسیا و ئەمریکا لە ناوچەکە، بەڵام هێزی دەرکی نەک ناتوانی کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵکو دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکان، بۆیە ئێمە لەو بڕوایەداین تەنها کۆمەڵگا بە ئێرادە و گەشەپێدانی تواناکانی خۆی لە خەباتە مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان، دەتوانیت خۆڕاگر بێت لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاو و زیهنیەتکوژیی دەوڵەت نەتەوەکان، بۆیە بە پیوێستی دەزانین گەلەکەمان بە یەکێتی ناو خۆیان و بە ئامادەکاریەکی باشەوە خۆی بۆ گۆڕانکاری نوێ ئامادە بکات کە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن".

"دەوڵەت کۆمەڵگای کردۆتە زیندانێکی گەورە"

دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە دەوڵەتی ئێران ئاراستەی گەلی کورد و پارتە سیاسیەکانی دەکات کە گوایە" کورد ڕێگای بۆ دەستێوەردانی دەرکی خۆش دەکات" فواد بێریتان وتی:"دەوڵەتی ئێران هەمیشە بە سیاسەتی ڕەشکردن، ئۆپزسێۆنەکانی خۆی بەوە تۆمەتبار دەکات کە دژی دەوڵەتی ئێرانن، سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیلن و دژی خودان و بەم سیاسەتی لە سیدارەدان گوشاریان لەسەر دروست دەکات، کۆمەڵگاشی کردۆتە زیندانێکی گەورە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ڕوانگەی بەرێوبەرانی ئێران، بەمەش ئێران بە کۆمڵگا دەڵیت، 'ئێوە نەک مافی ئەوەتان نیە ناڕەزایەتی دەرببڕن، بگرە ئەگەر ناڕازی بن زیندانیتان دەکەین و لە سیدارەرتان دەدەین، مافی ئەوەتان نیە ناڕەزایەتی دەرببڕن و بە ئازادی بژین. ئیمە کاتێ قسە دەکەین، گەواهیدەری لە سیدارەدان و زیندانیکردنی سەدان چالاکوانی ترین کە لە ساڵی پار لە خۆپێشاندانەکان بەشداریان کردوە، زۆر بە شێوازێکی دڕندانە مامەڵیان لەگەڵ دەکات، کاتێک دەبینێت هێزێكی ناڕازی و جێگرەوە هەیە، بە هەموو شێوازێک تۆمەتیان ئاڕاستە دەکات، ئەگەر نا ئێمە وەک کۆدار کە پێشووتر ڕامانگەیاندووە چاوەڕوانی هیچ دەستێوەردانێکی دەرکی نین، هەمیشەش رامانگەیاندووە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێواز و ڕێبازی گونجاو، بۆ ئەوەش دەبێت  دەوڵەت دەست لە سیاسەتی کوشن و لە سێدارەدان و فشارەکانی سەر گەل هەڵگرێت. لەگەڵ نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل دابنیشێت، بە تایبەتیش گەلی کورد، چونکە دیموکراتیک بوونی ئێران بە چارەسەری پرسی کورددا تێپەر دەبێت".

دەربارەی میکانیزمی کار و خەباتی کۆمەڵگای ئازدی دیموکراتی ڕۆژەهڵاتی کوردستان (کۆدار) فواد بیریتان جەختی لەو کردوە کە ڕاستە لە ئیستادا هەلومەرج لەبار نیە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پرۆژەکانی کۆدار، بەڵام کۆدار تەنها پرۆژەیەک نیە بۆ دوارۆژ، بەڵکو کۆدار بە پاڵپشتیی کۆمەڵگا وەکو پرۆ-مۆدێلێک پێشدەکەوێت و ئامانجی ئەوەیە ئەو سیاسەتە قەدەغەیەی کە ئێران پەیرەوی دەکات، دەوڵەت بە کۆمەڵگا دەڵیت، خۆت دوور بگرە لە سیاسەت، وا بۆ کۆمەلگا باس دەکەن کە تەنها دەبێت چەند کەسێک سیاسەت بکەن، کۆمەڵگا چاولێکەری ئەو کەسانە بێت، بەڵام کۆدار ئێستا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیاسەت بگەرێتەوە بۆ باوەشی کۆمەڵگا، سیاسەت بگەرێتەوە بۆ تاکی ناو کۆمەڵگا کە بتوانێن بە شێوازێکی زۆر بوێرانە، داوای مافەکانی خۆی بکات و لە چوارچێوەی ناڕەزایەتیەکان خۆی بەرێکەخستن بکات و یەک ڕیز بێت و ویست و داخوازیەکانی خۆی بێنێتە سەر زمان. ئێمە دەمانەوێت سیاسەتی بوێرانە بگەرێنینەوە بۆ ناو کۆمەڵگا، بێگومان ئەوە ئاسان نیە ز باجی گەورەی دەوێت، کۆمەڵگا لەم رووەوە ڕۆژانە قوربانی دەدات بەتایبەتی بە پێشنگایەتی ژنان و گەنجان و خۆڕاگرانی ناو زیندانەکان، لە ئیستادا بزاڤی ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات و سود لە ئەزموونە جیاوازەکان وەردەگرێت، بە تایبەتیش ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیەش میکانیزمی ئێمە بۆ بە پراکتیزەکردنی پڕۆژەکانمان دەگەرێتەوە بۆ خودی کۆمەڵگا، بە تایبەتی بەڕێکخستنکردنی کۆمەڵگا. بەم شێوازە دەتوانین لە داهاتوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تەواوەتی پرۆژەکانمان جێبەجێ بکەین و کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکەین".

"کێشەی  ئابوری تەنها یەکێکە لە کێشەکان"

هاوکات لە درێژەی نرخاندەکانیدا هاوسەرۆکی کۆدار ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان لەو بروایەداین، کێشەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنها کێشەی ئابوری نیە، بەڵکو کێشەی ئابوری تەنها یەکێکە لە کێشەکان و وتیشی:" ئێمە دەبێت لە رووی فیکریەوە بۆ ڕوانین بۆ کێشەکان کۆمەڵگاکەمان ئامادە بکەین، ئێمە زیهنیەتی دەسەلاتداریی ئێران بە  هۆکاری کێشەکانی ئێران دەزانین بۆ ئەوەش لە ئێران و ڕۆژەهەڵاتی کوردستان پێویستیمان بە تێکۆشانێکی فیکری هەیە، بەو شێوازە دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین".

هاوسەرۆکی کۆدار هاوکات لە پاڵ نرخاندنەکانی دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تیشکی خستە سەر سەر گۆشەگیری توندکراوی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی:" ئێمە دەزانین ئیستا ڕێبەر ئاپۆ تەنها وەک کەسێک گۆشگیر و زیندانی نەکراوە، بەڵکو وەک فەلسەفەیەک و پارادیگمایەکی نوێ زیندان کراوە. دەیانەوێت دەنگی ڕێبەر ئاپۆ نەگات بە جیهان، ئێمە پێمان وایە لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا لە هەمووکات زیاتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەکەی هەیە بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی هەرێمەکە".

فواد بێریتان هاوسەرۆکی گشتی کۆدار ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە فکر و فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ قەبوڵ دەکرێت و وتیشی:" لە زانکۆکانی جیهان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە تاکە جێگرەوە هەبێت فکری ڕێبەر ئاپۆەیە بۆ زیادەڕۆییەکانی دەوڵەت-نەتەوە. وەکو نموونەش، مۆدیلی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک باشترین چارەسەرە بۆ کێشەی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە بەو گۆشەگیرەیە دەیانەێت کۆمەڵگا گۆشگیر بکەن. دەیانەوێت مۆدیلی ئیمراڵی بکەنە مۆدیلێک بۆ گۆشگیرکردنی کۆمەڵگا، بۆیە گرنگە ڕێبەر ئاپۆ باش بخوێنینەوە و لە فیکر و فەلسەفەکەی تێبگەین. بۆیە ئەرکی هەموو تاکێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی گەلی کوردە خۆی بە بەرپرسیار ببینێت و کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بکات و بە تایبەتی گەنجان و ژنان و رۆشنبیران و هونەرمەندان فکرەکەی بڵاو بکاتەوە."

ز.ش