فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ده‌ڤه‌ری بادینانیان كرد

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی نێروه‌ و ڕێكان و ناوچه‌ی زێبارییه‌كانیان كرد له‌ ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌كانی نێروه‌ و ڕێكان و ناوچه‌ی زێبارییه‌كانیان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شیلادزێ بۆردومان كرد. هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا ئێستاش فڕۆكه‌كان به‌ ئاسمانی ناوچه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

به‌هۆی جموجۆڵی ئاسمانی ده‌رباره‌ی زیانه‌كان هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه‌.

s.m