فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی لۆلانیان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردومانی ناوچه‌ی لۆلانیان كرد له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردومانی ناوچه‌ی لۆلانیان كرد له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له ناوچه‌كه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردومانی ناوچه‌ی لۆلان-یان كردووه له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هێرشه‌كه تا ئێستا زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستاش فڕۆكه‌ی سیخووڕی به ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
گوندنشینانی هه‌رێمی برادۆست ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا جموجۆڵی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر زیادی كردووه.
s.m