ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «١١ی ئادار\٢٠ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ٩:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ده‌وروبه‌ری ئه‌شكه‌وتی برینداران-ی هه‌رێمی زێ-یان كرد. هه‌روه‌ها ١٢ی ئادار\٢١ی ڕه‌شه‌مه له‌نێوان كاتژمێر ٨:٣٠ - ٩:٣٠ ناوچه‌كانی چیای ڕه‌ش، گردی جه‌هه‌ننه‌م و ئاڤا زێ-ی هه‌رێمی زێ، كاتژمێر ١٧:١٥-یش ناوچه‌ی سدا-ی هه‌مان هه‌رێم بۆردومان كران.»
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، ئه‌مڕۆ (١٣ی ئادار\٢٢ی ڕه‌شه‌مه) كاتژمێر ١:٥٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی دۆڵی ئاڤاشین-ی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كردووه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m