فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبارانی خواكورك و زێ-یان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه جارێكی دیكه بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه جارێكی دیكه بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوێنێی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕێكه‌وتی ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه له‌نێوان كاتژمێر ٩:٣٠ - ١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و جیلۆی بچووك له هه‌رێمی زێ و دۆڵی چلوچواری هه‌رێمی خواكوركی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m