فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبارانی گونده‌كانی قه‌زای ئامێدییان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی سێگركێ و كانێ، ده‌ڤه‌ره‌كانی مه‌تینا و نهێرا-ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی سێگركێ و كانێ، ده‌ڤه‌ره‌كانی مه‌تینا و نهێرا-ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٥:٣٠ی ئه‌مڕۆ بۆردومانی گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئامێدییان كرد له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی كانێ و سێگركێ-یان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ره‌كانی مه‌تینا و نهێرا-ی هه‌مان ناوچه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی بۆردومانه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای گوندنشینان دروست بووه. ده‌رباره‌ی زیانه‌كانیش هێشتا هیچ زانیارییه‌ك نییه.
s.m