فڕۆكە جەنگییەكانی توركیای داگیرکەر ناوچەی سیدەكانیان بۆردومان كرد
کۆماری تورکیاى داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش و بۆردومانەکانى بۆ سەر گەلی کوردستان و ئێوارەى دوێنێ بۆ جارێکیتر سنووری ناوچەى سیدەکانیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.
کۆماری تورکیاى داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش و بۆردومانەکانى بۆ سەر گەلی کوردستان و ئێوارەى دوێنێ بۆ جارێکیتر سنووری ناوچەى سیدەکانیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.
هاوکات لەگەڵ خۆ ئامادەکردنى گەلی کورد بۆ پیرۆزکردنى جەژنی نەورۆز، کە جەژنى ژیانەوە و پێکەوە ژیان و جەژنی بەرەنگاربوونەوەى داگیرکەران و زاڵمەکانە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ئێوارەى دوێنێ ١٩ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٨ی رەشەمە چەند شوێنێکى ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە بۆردومانەکەیاندا سنووری گەلیی خواكورك و دەراو و كەندەگەری و ئەرمووشی-یان کردە ئامانج و ئەو شوێنانەیان بۆردومان كرد. بەو بۆردومانەیان زیانیان بە سروشت و دارستان و ژینگەى ناوچەکە گەیاند.
ھەروەھا بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی ھەرێمەكەدا دەسوڕانەوە و ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی گوندەكانی دەشتەھێرت دروست كردبوو. سوپاى تورکی داگیرکەر دەیەوێت خەڵکى کوردستان لە ترس و دڵەڕاوکێ دا ژیان بەسەر ببەن و ناچاریان بکات ناوچەکان و شوێنى ژیانیان چۆڵ بکەن.
سەرباری دەستدرێژی و بۆردومانە بەردەوامەکانى سوپای تورکی داگیرکەر، هاووڵاتییانى کوردستان بە پێداگرییەوە لە ناوچەکانى خۆیاندا ماونەتەوە و ئامادە نین دەستبەرداری خاک و زێدی خۆیان بۆ هێزە داگیرکەرەکان ببن.
ر.م