فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و شرنەخ-یان بۆردومان کرد

هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ١٧ی تشرینى دووەم ناوچەکانى گەریلایان بۆردومان کردووە. لەو بۆردومانانەدا هێزەکانى گەریلا بێ زیان بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆماری تورکیای داگیرکەر رۆژی ١٧ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ دوو جار هێرشیان کردە سەر ناوچەى جیلۆی بچووک و ناوچەى زاپ لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیادا.

هەروەها لە ئێوارەى هەمان رۆژدا و لە کاتژمێر ١٩:٤٠ دا ناوچەى شەهید کەنداڵ لە قلەبانی شرنەخ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە بۆردومان کرا.

گەریلاکانمان لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێکیان نەبووە".

ر.م