فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنووری ئامێدییان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر دەورووبەری ناوچەى چەمانکێ-یان لە ئامێدی بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى چەمانکێ-یان لە سنووری ئامێدی لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

تا ئێستا زیانەکانى ئەو بۆردومانەى فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورکیا نەزانراوە.

فڕۆکەجەنگییەکان و تۆپخانەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر هەموو رۆژێک ناوچەیەک لە خاکی باشووری کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکەن.

بۆردومان و تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیا بوونەتە هۆی شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتی و زیانێکى زۆریشیان بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان و ژینگەى باشووری کوردستان گەیاندووە.

دوێنێش فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانى قەندیل-یان بۆردومانکردبوو.

 

ر.م