فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانى قەندیل بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە کاتژمێر ١٠:٤٠ی ئەمڕۆەوە دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنى ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانى قەندیل.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بۆ جارێکیتر دەستیکردەوە بە بۆردومانکردنى ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانى باشووری کوردستان لە قەندیل.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە کاتژمێر ١٠:٤٠ی ئەمڕۆوە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى گوندەکانى قەندیل.

تاوەکو ئێستا لەبارەى زیانەکانى بۆردومانەکەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

دەوڵەتى تورکیا هەموو رۆژێک لە دژی ماڵ و موڵک و ژینگەى هاووڵاتییان لە سنوورەکانى پاراستنى مەدیا تۆپباران و بۆردومان ئەنجام دەدات.

ئەو هێرش و بۆردومانانەى تورکیا ماڵ و موڵک و ژینگەى هاووڵاتییانى کردووەتە ئامانج و لەم ساڵانەى دوایدا چەندین هاووڵاتی بەهۆی بۆردومان و تۆپباران و دەستدرێژییەکانى تورکیاوە شەهید بوون.

ر.م