فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک هەرێمەکانى پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانى گارە، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە ١١ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:٢٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناوچەکانی دەشتی کافیا لە گارە، کەستا لە مەتینا و تەپەی شەهید شاهین-یان لە زاپ بۆردومانکرد.

 لە بەردەوامیى ئەو بۆردومانانەدا لە ١٢ی ئادار لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ دا تەپێ سۆر لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران.

بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە".

ژ.ت