فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک برادۆست-یان بۆردومان کرد
جارێکیتر فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ھەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کرد.
جارێکیتر فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ھەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کرد.
بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى مەرەمەلا و پوونگستا و دەراوی-یان کردە ئامانج و زیانێکى زۆریان بە ژینگە و سروشتى ناوچەکە گەیاند.
بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک بەردەوامیى هەبوو و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەى ٥ کاتژمێریش بە ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕانەوە.
لە هەرێمى برادۆست بەهۆی بۆردومانى بەردەوامى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە زیاتر له ١٥٠ گوند و ئاوایی ئەو سنوورە ئاوەدان نەکراونەتەوە.
ر.م