فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا کوێستانەکانی برادۆست بۆردومان دەکەن

جارێکیتر فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنى کوێستانەکانی ناوچەى برادۆست.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٦:٠٠ بۆ ٩:٠٠ی ئەم بەیانییە کوێستانەکانى خواکورک، مارەمەلا، شەرشیو و تارستا-یان لە ناوچەى برادۆست لە سنووری پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانەدا زیان بە لەوەڕگە و پوش و پاوانى ناوچەکە گەیشتووە و بەهۆی بەکارهێنانى بۆمبی زۆر و بۆمبی ئاگرینەوە ئاگر بەربووەتە سروشتى ناوچەکە.

تاوەکو ئێستاش فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ر.م