فڕۆکە جەنگییەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی خواکورک، ئاڤا شین، هەفتانین و مەتینایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لیدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"فرۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا. لەم چوارچێوەیەدا؛

٦-ی شوبات فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێرەکانی دوای نیوەڕۆ ناوچەی مام رەشای هەرێمی ئاڤا شین، ناوچەی گۆشینەی سەر بە هەرێمی خواکورد و ناوچەی شەهید کەندال و شەشداری سەر بە هەرێمی هەفتانینیان بۆردومان کرد.

٧ی شوباتیش لە کاتژمیر ١٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچەی سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانیک بەر هێزەکانمان نەکەتووە."

ز.ش