فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەى بەکتوریایان لە حەفتانین بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەى بەکتوریایان لە حەفتانین لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٣٠ و ٢٠:٤٠ ی شەوی رابردودا ناوچەى بەکتوریایان لە حەفتانینی باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگری تێبەر بوو.

بۆ ماوەیەکی زۆریش سوڕانەوەی فڕۆکەکان بە ئاسمانی ئەو ناوچەیە بەردەوامبوو.

ژ.ت