فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی کێستەیان لە زاخۆ بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەى بێگۆڤا لە سنووری قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەى بێگۆڤا لە قەزای سنووری زاخۆ لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد.

بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

ژ.ت