فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک قەندیل-یان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای کورتەکیان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد.

کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، چیای کورتەک و ڕێگای نێوان پشدەر و بناری قەندیل-یان بۆردوومانکردووە.

ژمارەیەک سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بۆردوومانیان کردووە سێ فڕۆکە بوون و لە ئێستادا ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە.

ف.ق