فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمی برادۆسیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانیان بوردومان کرد.

لە چوارچێوەی هەوڵە داگیرکەری و هێرشەکانیدا بۆ سەر باشوری کوردستان، سوپای فاشیستی رژێمی تورک، ناوچەی برادۆستی بوردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، ناوچەکانی چیادێل، گەرووی زراران، رۆبی و رواڵ و شاخی کەوەت بوردومان کراون.

لە بارەی ئەنجامی بوردومانەکەوە هیچ زانیاریەک نەگەیشتوونەتە بەردەستمان.

ز.ش