فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر مەخموردا دەسوڕێنەوە

فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر کامپی مەخموردا دەسوڕێنەوە.

فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە بەسەر کامپی پەنابەران لە مەخمور (شەهید رۆستەم جودی)دا دەسوڕێنەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٧ی پووشپەڕ کامپی مەخموریان بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتیى کامپەکە بریندار بوون.

ر.م