فڕۆکەکانی چاودێری و شەڕ بەسەر ئاسمانی شەنگالدا دەگەڕێن

لە کاتژمیرەکانی سەرلەبەیانیەوە فڕۆکەکانی چاودیری بەسەر ئاسمانی شەنگالدا بینران. لە سەرلەئێوارەشەوە جموجووڵی فڕۆکەکانی شەڕ لە هەرێمەکە زیادی کردووە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەستهێنراون، لە کاتژمیرەکانی سەرلەبەیانیەوە فڕۆکەکانی چاودیری بەسەر ئاسمانی شەنگالدا بینران. لە سەرلەئێوارەشەوە جموجووڵی فڕۆکەکانی شەڕ لە هەرێمەکە زیادی کردووە.

نازانرێت فڕۆکەکانی عێراق، تورکیا یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشن.

جموجووڵی فڕۆکەکان لە هەرێمەکە بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە دوای جموجووڵی فڕۆکە چاودێریەکانی بێفڕۆکەوان و چەکهەڵگری تورک لە ٢٣ و ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠، شەنگال بوردۆمان کرابوو.

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوکات هێرشی کردە سەر شەنگال، مەخموور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

ف.ق