فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی مەخموورەوە دەفڕن
دوو ڕۆژە بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموورەوە فڕۆکەی کەشف دەفڕن و فڕۆکەی شەڕیش دەبینرێن.
دوو ڕۆژە بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموورەوە فڕۆکەی کەشف دەفڕن و فڕۆکەی شەڕیش دەبینرێن.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) جموجووڵی فڕۆکەکانی کەشف دەبینرێت.
دوێنی لە مەخموور فڕۆکەی جەنگی بە بەردەوامی لەسەر ئاسمانی کەمپەکە دەگەڕان، بەڵام نەزانرا فڕۆکەکانی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان یان دەوڵەتی داگیرکەری تورکن.
شایەنی باسە ١٥ی نیسان فڕۆکەکانی کەشفی بێمرۆڤ و بە چەک کەمپی مەخمووریان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٣ ژنی کەمپەکە شەهید کران.
هەروەها لە هەرێمەکە جموجووڵی داعشیش بەردەوامە.
ف.ق