فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە

لە گوندێکی سنوری پارێزگای دهۆک، فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک کەوتە خوارەوە و تێکشکا و فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئێستادا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

بە پێی هەواڵێکی رۆژ نیۆز، ئەمڕۆ لە گوندی چەقەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی-ی سنوری پارێزگای دهۆک، فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک کەوتووەتە و تێکشکاوە.

بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵان فڕۆکە سیخوڕییەکە لە گوندی چەقەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام دیارنییە فڕۆکەکە خراوەتە خوارەوە یان خۆی کەوتووەتە خوارەوە، لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ز.ش