فێستیڤاڵی ژنان لە ڤییەنا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی رۆژئاوا

رێکخراوە چەپەکان و رێکخراوە کوردییەکان و تورکیا لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا فێستیڤاڵێکیان رێکخست.

پلاتفۆرمی پشتیوانیی ژنانی ئەوروپا، ئاڤێستا، سەکەبە، ئابەکەهە، یەنی کادن، کۆمینتەرن و یەژەئادە – ئەی رۆژی شەممە بە دروشمی 'شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا' فێستیڤاڵێکیان رێکخست.

پلاتفۆرمی پشتیوانیی ژنانی ئەوروپا سەر لەبەیانی ستاندیان لە شوێنی فێستیڤاڵەکە دانا و شوێنی فێستیڤاڵەکەیان بە پۆستەر و ئاڵاکانی ژنان رازاندەوە.

فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستی بەکارەکانی کرد و تاوەکو کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەردەوام بوو. نورجان گیولەریوز بە ناوی پلاتفۆرمی نوێنەرانی کۆمەڵگەى ئازادی نەمساوە لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد.

گیولەریوز راگەیاندراوی پلاتفۆرکەی خوێندەوە و دوای پێشکەشکردنی گۆڤەند و شاییەک، فێستیڤاڵەکە دەستی پێکرد.

دۆستانی گەلی کورد، رێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان، بزووتنەوەکانی ژنانی ئوستورالیا بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دووبارە کردەوە.

لە فێستیڤاڵەکەدا کودەتای سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە تورکیا ئیدانە کرا.

لە شوێنی فێستیڤاڵەکەدا بۆ سڵاوکردن لە شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا وتە پێشکەشکران. هەروەها تیپە هونەرییەکانی ژنان بە جلوبەرگی خۆجێی خۆیان چوونە سەر تەختە و گۆڤەند و شاییان گێڕا. تیپی دەڤرانیش، کە لە شاری لە گراتسەوە چووبوون بۆ فێستیڤاڵەکە هونەری خۆیان بۆ ئامادەبوان پێشکەش کرد.

ژ.ت