فەردین مورادی، چالاکوانی مەدەنی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەم هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەردین مورادی”، چالاکوانی مەدەنی کوردی خەڵکی سنە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هێزە ئەمنیەکان هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانە مەدەنییە کوردەیان ئاشکرانەکردووە.

فەردین مورادی پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش چەند مانگێک بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی” بە ٢ ساڵ بەندکرا.

سزای فەردین مورادی پاش تانەلێدن لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٣ ساڵ بەندکران زیادکرا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دادگای پێداچوونەوە پێویستە سزاکان کەم بکاتەوە نەک زیادیان بکات.

ف.ق