فەرماندە ئەرسی: گەریلا دەرسێکی گەورەی بە هێزە داگیرکەرەکاندا

ڕزگار ئەرسی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە: پیلانی داگیرکەری بە بەرخۆدانی مێژوویی حەفتانین پووچەڵ بوونەوە و گەریلا دەرسێکی گەورەی بە هێزە داگیرکەرەکاندا.

ڕزگار ئەرسی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە بەرخۆدانی گەریلا لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد کە لە ١٦ی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد.

فەرماندە ئەرسی لەسەرەتادا لە کەسایەتی شەهیدە قاڕەمانەکانی جەنگی حەفتانیندا یادی هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان کردەوە کە گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورک داوە.

'سوپای داگیرکەر لە حەفتانین سەرنەکەوت'

ئەرسی باس بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین لەدژی داگیرکەری کرد و ئاماژەی بە ڕاستی ئەو جەنگە کرد لە لایەن دەوڵەتی تورک دەشاردرێتەوە و وتی،"لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کوردستان و بە تایبەتی لە حەفتانین شەرێکی زۆر سەخت بەرێوە دەچێت، بەرخۆدانێکی بێوێنەش پیشاندەدرێت. لە شەوێ ١٦ی حوزەیراندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی فراوانی لەدژی حەفتانین دەستپێکرد. بەڵام کە ئەمڕۆ سەیری دەکەین، سوپای تورک لە حەفتانین سەرنەکەوت. وایان دەزانی لە ماوەیەکی کەمدا حەفتانین داگیر دەکەن و هەنگاو بە هەنگاو بەرەوە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەچن و باشووری کوردستان بە گشتی داگیر دەکەن. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کودرستان لە بەرخۆدانی حەفتانیندا ڕێگریان لە پلانی داگیرکەری گرت. بە خوێنی خۆیان، گیانیان و فیداکاری خۆیان ڕێگریان لە داگیرکەران کرد. دەبێت دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕێگای میدیاکانی ڕای گشتی بە هەواڵی ناڕاست هەڵبخەڵەتێنن، بەڵام لە راستیدا شەڕێکی دەروونی تایبەت بەڕێوەدەبەن، بەڵام ئەوە بە ئاشکرایی شکستی ئەوان ئاشکرا دەکات. لەبەرانبەر ئەوەش تەڤگەرەکەمان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ڕۆژ بە ڕۆژ، هەتا کاتژمێر بە کاتژمێر راستیەکان بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت."

'باوەڕیان نەدەکرد گەریلا بەم ئەندازەیە بەرخۆدان بکات'

فەرماندە ئەرسین ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکەری دا و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا،"دەوڵەتی فاشیست لەم ئۆپەڕاسیۆنەکەد هەموو دەرفەتەکانی بەکارهێناوە. ئەمە پلانی ستراتیژی ئەوانە کە ئامانجیان داگیرکردنی هەموو باشووری کوردستانە. ویستیان بەم ئۆپەڕاسیۆنە سۆپرایزێک بکەن کە هەموو هەرێمەکە داگیر بکەن. ژمارەیەکی زۆر گەریلا شەهید بکەن. لەو شوێنانەی کە ویستیان پێشرەوی بکەن بە دەیان فڕۆکی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر پشتگیریان دەکرد، بەڵام لە سایەی بەرخۆدان فیداییەکانی کوردستان و لە سایەی تەکنیکی نوێ و پسپۆڕی، گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. لە زۆر شوێن کە هێرشیان کردبووە سەری و داگیریان کردبوو، بەهۆی چالاکی گەریلاکان، هەڵهاتن، نەیانتوانی خۆیان بپارێزن. لە راستیدا پێشبینیان نەکردبوو بەم ئەندازەیە گەریلا بەرخۆدان دەکات. بەڵام وەک ئەوەی کە گەریلا بەڵێنی بە گەلی کوردستان داوە کە هەموو باجێک ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ دەکەن و لە حەفتانینیش گەریلا بەڵێنی داوە کە ئەرکی مێژوویی سەرشانی جێبەجێ دەکات. ڕوحێکی فیدایی کە تەسفیە ناکرێت پیشاندرا. ئەگەر سەرنج بدەینە بەرخۆدانی هەڤاڵ ڕۆسیەم جوودی کە بە برینداری شەڕی کرد و دواتر ل خانتوور خۆی هەڵدایە خوارەوە، دەبینین ڕوحێکی وەک بێریتانە. لە هەموو بەرەکانی حەفتانیندا ئەم ڕوحە هەیە. ئەم ڕوحە لە دڵی هەموو گەریلایەکدایە و قسەی کۆتایی هەموو گەریلایەکە."

'تامی شکشتەکەیان لەبیرناکەن'

ڕزگار ئەرسی ڕاشێگەیاند کە ڕۆڵی گەریلا لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە و وتی،"لەبەرئەوەی ئەگەر گەریلا نەبوایە، پێویستی نەدەکرد ناوچەکە بە سەدان جار بۆردومان بکرێت، پێویستی نەدەکرد ئەم هەموو چەتە و هێزە بە پارە شەریان بۆ بکەن. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو کەسێک ڕۆڵی گەریلا لەم بەرخۆدانەدا باش تێبگات. لە ڕۆژی سەرەتادا فەرماندەکانی سوپای داگیرکەر هاتنە سەر سنوور و ویستیان بیکەنە بانگەشە، بەڵام بینییان وەک ئەوەی بیری لێدەکەنەوە وانییە، گەریلا ئەمەی پیشانی دوژمندا. واتە ڕۆڵی گەریلا لە ئاستەنگکردنی داگیرکەریدا دیارکەرە. هەروەها سروشتی کوردستانیش هاوکارە کە بەرخۆدانێکی گەورە پیشان بدرێت. هەرچەند دەوڵەتی تورک شکستی پیلانەکانی لەبەرانبەر ڕای گشتی دەشارێتەوە، بەڵام شکستەکەی هیچ کاتێک لەبیری ناچێت. پێدەچێت بە سەختی بەردەوامی بە هێرشەکانیان بدەن، لەبەرئەوەی ئەردۆغان دەیەوێت کۆمارێکی نوێی تورک دروست بکات و ئەو کۆمارە ڕۆڵێکی فاشیستی لە مێژووی تورکیا و جیهاندا ببینێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە خاوەن پێگە و لە جیهاندا وەک ئیمپراتۆرێکی نوێ بجووڵێتەوە و دیکتاتۆری خۆی بسەپێنێت. ئامانجیان ئەوەیە کە پڕۆژەکەیان تا ٢٠٢٣ تەواو بکەن. لەبەرئەوەش لەم چەند ساڵەی دواییدا سوپای چەتەیان دروست کرد و لە ڕێگەی ئەوانەوە هەنگاو دەبێن، خۆی ئەوە بۆ سوپای تورک خۆی گورزێکی گەورەیە."

'تەکنیکی سەردەم ناتوانێت لەبەرانبەر شۆرش بووەستێتەوە'

ڕزگار ئەرسی فەرماندەی هەپەگە لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی،"ئێستا گەلەکەمان و ڕای گشتی بیر دەکاتەوە گەریلا چۆن لەبەرانبەر ئەم هەموو تەکنیک، فڕۆکە و تانگ و تۆپە خۆی دەپارێزێت و گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. گەریلا وەک مرۆڤی ئاسایی نین. بۆچی لەبەرئەوەی گەریلا لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ وەک مرۆڤی ئازاد، بە ئیرادە و خۆشەویستیەکی گەورەوە بڕیاریان داوە گەلی هەرێمەکە ئازاد بکەن، لەناو کۆمەڵگای دیموکرات و یەکساندا بژین و خۆیان بەخت دەکەن. لەبەرئەوەش لەم سەردەمەدا کە تەکنیک تێیایدا بەهێزە ، نابێتە هۆکار کە گەریلا هەنگاو بەرەو دواوە بنێت. بێگۆمان گەریلا بۆ ئەنجامدانی ئەم ئامانجە گەورەیە خۆی دەپارێزێت. لەبەرئەوەش گەریلا دەزانێت خۆی بە چ شێوەیەک لەبەرانبەر تەکنیکی سەردەم بپارێزێت. ئەم سەردەمە بە تەکنیکە پێشکەوتووە ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلا بووەستێتەوە. گەریلا دەجووڵێتەوە و بە پێی پێداویستیەکان خۆی بەهێز دەکات. گەریلا لەمێژە ئەم بڕیارەی داوە و لەسەر بڕیارەکەی سوورە.

'ئەوانەی ئاڵای سەرکەوتنیان لە گۆڕەپانی جەنگ بەرز کردەوە هەر گەریلا بوون'

پێشتریش باسمان کرد، دەبێت دوژمن هەندێک دەڤەر داگیر بکات و گەریلا تێپەڕێنێت، بەڵام توانا و تاکتیکی گەریلا لە گەورەترین ئاستدایە کە دەتوانێت لەناو دوژمندا خۆی جێگیر بکات و ببێتە ترسێکی گەورە لەناو هێزەکانیدا. گەریلا گەیشتووەتە ئەم ئاستەی کە لەناو دوژمندا دەتوانێت خۆی بپارێزێت و جێگیر بکات و گورز بوەشێنێت و ڕێگای سەرکەوتن دیاری بکات. زۆر قۆناغی لەمە سەختترمان تێپەڕاندووە، بەڵام لە دواییدا مۆری خۆمان لە سەرکەوتن داوە، ئەوانەی ئاڵای سەرکەوتنیان لە گۆڕەپانی جەنگ بەرز کردەوە هەر گەریلا بوون.

'ئەگەر دەوڵەتی تورک شکست بهێنرێت، ژیانێکی ئازاد، دیموکرات و دادوەرانە دروست دەبێت'

ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کوردستان شکست بە سوپای داگیرکەری تورک بهێنرێت، ژیانێکی ئازاد و دیموکراست دروست دەبێت. کاریگەری لەسەر جیهانیش دادەنێت و ڕێگری لە شەڕی قێزەون دەکرێت. لەبەرئەوەی شکستی سوپای چەتەی داگیرکەری تورک بە واتای سەرکەوتنی کۆمەڵها و بەدەستهێنانی ئازاد هەرێمەکە هەمووی دێت. بە تایبەتی سەرکەوتنی تێکۆشانی گەلی کورد کە بە سەدان ساڵە لەناو تێکۆشانی بێوەستاندایە. ئەگەر ئەم دەوڵەتە لە کوردستان شکست بهێنێت لە دادوەری کۆمەڵایەتیدا حسابی جددیان لێبپرسێنرێت، هەموو مرۆڤێکی کورد لەسەر خاکەکەی بە ئاسانی دەژی و گەلی تورکیش لە زوڵمی ئەردۆغان رزگاریان دەبێت.

'گەریلای مۆدێرن بە مسۆگەری سەردەکەوێت'

لە سەدەی ٢١ دا گەریلا وەک پێشتر شەڕ ناکات. بە گۆرانکاری و دەرباسبوون بۆ شێوەیەکی پسپۆر و قووڵ و لە شێوە کۆنەکان خۆڕزگارکردن دەتوانێت لەناو شەڕە سەختەکاندا ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت. لەبەرئەوەی گەریلا پرۆفیشناڵ بووە. ئەو کارەی تیمێکی سەد کەسی دەیان کرد، ئێستا تیمێکی ٤ کەسی گەریلا لەم سەردەمەدا دەتوانێت بکات. ئاستی گەریلا لە هەموو بوارەکاندا بەرز بووە. لەچاو پیشووتر دیسیپلین و ڕێکخستنی زیاتر بووە. هەموو هێزەکانمان لە بابەتی نوێبوونەوەدا تەئکید دەکەنەوە و ئەمەش ئەنجام بەدەست دەهێنێت. داگیرکەریان تێکدەشکێنرێت و وڵاتێکی ئازاد دروست دەکرێت."

ف.ق