فەرماندەی عەوداڵی حەقیقەت؛ ژیندا ئۆزگور

"هەموو کات کار و رەنجی لە پێناو هەڤاڵەکانیدا دەکێشا. بووە فیدایی ژنان، چونکە بەڕاستیش خاوەن کەسایەتییەکى بەو شێوەیە بوو. لە کوێ تێکۆشان هەبوایە و رەنجدان بۆ تێکۆشان هەبوایە، ئەو لەوێ دەبوو. مرۆڤ لە هەڤاڵێتیی ئەو دڵسۆزبوون بە رێبەرایەتیی دەبینی".

"هەموو کات کار و رەنجی لە پێناو هەڤاڵەکانیدا دەکێشا. بووە فیدایی ژنان، چونکە بەڕاستیش خاوەن کەسایەتییەکى بەو شێوەیە بوو. لە کوێ تێکۆشان هەبوایە و رەنجدان بۆ تێکۆشان هەبوایە، ئەو لەوێ دەبوو. مرۆڤ لە هەڤاڵێتیی ئەو دڵسۆزبوون بە رێبەرایەتیی دەبینی".

ڤەژین ئارارات – بادینان

ژیندا ئۆزگور (نورجان ئەکنجی) یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار لە ژیانی ٢٠ ساڵەى گەریلایەتییدا لە هەموو شوێنێکى کوردستان شوێنپێی ئازادیی لە خۆی بەجێهێشتووە. ژیندا ئۆزگور لە هەموو ساتێکى ژیانیدا بە فەلسەفەی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەک ساتیش دەستبەرداری هەڵوێستی رێگای فیدایی نەبوو. فەرماندە ژیندا لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٧دا، واتە لە رۆژی نەورۆزدا و بۆ ئەوەى شایستەى شەهیدانی ئەو رۆژە ببێت بۆ ساتێکیش دەستبەرداری بەرخودان لەسەر رێگای مەزڵومەکان نەبوو، کە لە بریی خۆبەدەستەوەدان شەهادەتیان لەبەرچاو گرتبوو، بۆیە لەو رۆژەدا لە ئەیلایەتى خەرزانی هەرێمی بەدلیس شەهید بوو.

هاوڕێیانی فەرماندەی یەژاستار ژیندا ئۆزگور لە باسکردن لەبارەیەوە دووبارە بەڵێنی ئەوەیان دووبارەکردەوە، کە تێکۆشان گەش دەکەن و درێژە بە رێگای فەرماندەکەیان دەدەن.

فەرماندەی گەریلا ژیندا ئۆزگور کاتێک بەسەرهات و تێکۆشانی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵێت "تاکە هۆکاری دڵسۆزیی من لەگەڵ حیزبەکەمدا بۆ هیوای بەدەیهێنانی خەونەکانى بۆ بیرباوەڕەکانم دەگەڕێتەوە. ئەو چالاکییە فیداییەى هەڤاڵ رەهشان لە ئیزمیر ئەنجامی دا، کاریگەرییەکى زۆر گەورەى لەسەر من دروستکرد. مرۆڤێک چۆن دەتوانێت بۆ رێبەرایەتى و حیزبەکەى و هاوکات بۆ گەلەکەى گیان و جەستەى خۆی بەداتە بەر ئاگر. چالاکییەکەى هەڤاڵ رەهشان بووە هۆی ئەوەى کە بە توندی پەیوەستی حیزبەکەم و رێبەرایەتى ببم".

'تاوەکو دێت خەونەکانى ئازادی گەورەتر دەبن'

ئەوەشی وت "بۆ گەلی کورد یەکێک لە گەورەترین خەونەکان بینینی سەرۆکایەتییە. منیش بۆ خۆم سەرۆکایەتیم بۆ خۆم بە هەموو شتێک دەزانی. منیش بۆ خۆم چوومە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی. یەکەمجار کە هات، شیکاریی لەسەر هەڤاڵان کرد. منیش لەو ساتەدا هەستم بەوە کرد، ئاخۆ ئەوەى دەیبینم راستە، یان خەونە؟ من بە هەستیارییەوە چاودێریم دەکرد. سەرباری ئەوەى سەرۆکایەتیى لە یەک شوێندا نەدەوەستا، بەڵام من هەموو جارێک بە هەستیارییەوە سەیرم دەکرد. لە راستیدا من بڕوام بەوە نەدەکرد، کە لەو ساتانەدا لەگەڵ سەرۆکایەتی دەژیم. ئەوەى خەونم بوو بەدیهات. تەنانەت ئەو کاتەى لە باوەشمکرد، هەر هەمان هەستم هەبوو. دواتر و کاتێک ئێمە پێکەوە خواردنمان خوارد، سەرۆکایەتیى خواردنەکەى بەردەم خۆی هەڵگرت و خستییە بەردەم من. بەپێی تێگەیشتنی من، وا هەستی کرد، کە بونیەم لاوازە. سەرۆکایەتیى دەیخواست من بێمەوە سەر خۆ. چونکە پێش ئەوەى بگەینە لای سەرۆکایەتیى لە قۆناغی شەڕدا بووین، واتە من لە رووی جەستییەوە لاواز بوو بووم. سەرۆکایەتیش بە توانایی جەستمانەوە بگرە تاوەکو پێشکەوتنمان لە روی فیکری و بیردۆزییەوە، پێمانەوە سەرقاڵ بوو.

مرۆڤ هەموو کات لەگەڵ سەرۆکایەتیدا هەست بە هەستە ئازادەکان دەکات. یانی هەناسەیەک لە هاڵاوی ئازادی وەردەگرێت وپێی دەژی، چونکە سەرۆکایەتیى خۆی بە جیاواز نازانێت. هەروەها کارێک دەکات، کە تۆ هەست بە هەڤاڵێتیی بکەیت و بەو شێوەیە نزیک دەبوویەوە. سەرۆکایەتیى دەڵێت 'گەل بەو رادە زۆر لە مێژووی خۆی دوورخراوەتەوە. یان کراوە بە ژێر گڵەوە و سەری چیمەنتۆ کراوە'. ئەوە راستیی هەیە و دەڵێت، لە دژمان پڕوپاگەندە دەکەن، یان مرۆڤ دەڵێت، ئیدی هەموو شتێک دروستبووە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەوە ببینێت، کە گەلەکەمان بە بیرۆدۆزیی سەرۆکایەتیی رووناککراوەتەوە و ئازاد بووە. ئەوەش بە خەباتى سەرۆکایەتیی و رەنجی ئەو ئافرێنراوە. ئەوە کاریگەرییەکى زۆری لەسەر من دروستکرد. چونکە تۆ لە هەموو لایەکەوە بە چاوی خۆیت بزووتنەوەى سەرۆکایەتیى و ژیانەکەى دەبینیت. ئەو شتانە کاریگەریی زۆریان لەسەر من دروستکرد".

"ژیندا هاوڕێی ئازادی بوو"

سۆزدار ئاڤێستا یەکێک لە هەڤاڵەکانى هێڵی ئازادیی ژیندا ئۆزگور لەبارەى ناسینی ژیندا ئۆزگور لە ئەیالەتی بۆتان وتی "هەڤاڵ ژیندا لە هەرێمی گارسای سەر بە ئەیالەتى بۆتان بوو. دواى ئەوەى ئاگربەست کرا و دواتر شەڕی گەریلایی دەستیپێکردەوە، هاوڕێ ژیندا چالاکانە بەشداریی شەڕە گەریلاییەکانى کرد. لەو قۆناغەدا ژمارەیەکى زۆر هەڤاڵی ژن چوونە هەرێمی حەفتانین. هاوڕێ ژیندا لە بۆتان و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیادا گەریلایی کرد. شەهید جاندا لە نەتەوەى تورک و کاتێک لە ساڵی ١٩٩٧دا دەچێتە گۆڕەپانی سەرۆکایەتى، پێشنیاز دەکات هەڤاڵ ژیندایش بچێتە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی. بە هۆی هەڵوێستەکانی و هەڤاڵێتیی لە ژینادا، هەموو هاوڕێیانی باسی لە تێکۆشانی بۆ سەرۆکایەتى دەکەن. دواى شەهادەتی هەڤاڵ جاندا سەرۆکایەتی داوا دەکات هەڤاڵ ژیندا بڕوات بۆ گۆڕەپانی سەرۆکایەتی. هەڤاڵ چووە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەو رۆیشتنە و ناسینی سەرۆکایەتی بە ئەنجامی زۆر گرنگ گەیشتبوو. ئەوەشی لە پرۆسەى پەروەردەدا بە روونی خستبووە روو. هەموو هەڤاڵەکانى باسی بەهێزبوونی ئەویان دەکرد. هەروەها بەو بەهێزبوونییەی خۆیەوە لە بەڕێوەبەریدا ئەرکی پێسپێردرا. سەدان هەڤاڵ لەلایەن هەڤاڵ ژینداوە پەروەردە کران، ئەوانەى فیدایی ئەم ژیانە بوون. ئێمەش وەک هاوڕێی ئەوان لە سەر هێڵی ئەوان، کە بوونە هێڵی مێژوویی و گەیشتنە ئاستی شەهادەت تێدەکۆشین بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانیان. ئەو ئەرکانى دەکەوێتە سەر شانمان بە تایبەتی ئازادیی سەرۆکایەتی مسۆگەر دەکەین".

ژ.ت