فەرماندەی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە لە بەیاننامەیەکدا بەرخۆدان تۆڵهلدان کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەبەشە، لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەبیر هێنایەوە.
بەیاننامەکەی یەبەشە بەم شێوەیەیە:
'رۆڵی هەبوو لە دامەزراندنی یەبەشەدا'
"سەرەتا شەهیدە مەزنەکەمان، شەهید بەرخودان لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە. هەڤاڵمان شەهید بەرخۆدان لە رۆژی یەکەمی فەرمانی ئێزدییەکانەوە تا گەیشتە قۆناغی شەهیدبوون، بە حەز و چاونەترس و فیداکارییەکی گەورەوە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕدا جێی گرت. لە دامەزراندنی یەبەشەدا رۆڵی هەبوو، هەروەها بوو بە پێشەنگێکی کۆمەڵگاکەمان. لە هەموو ساتەکانی ژیانی خۆیدا، بۆ ئازادی گەلەکەی و رزگارکردنی خاکەکەی، تێکۆشانێکی بێوێنەیدا. ئەو بۆ گەل و هاوڕێکانی بوو بە نموونەی خۆڕاگری و هاوڕێیەتی. شەهید بەرخۆدان لە ماوەیەکی کەمدا جێی خۆی لە ناو دڵی هاوڕێکانیدا کردەوە.
'بەرێکخستنبوونی گەلەکەمان، بووەتە ترسێک لە دڵی دوژمندا'
بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانەکان، زەردەشتەکان، بێریڤانەکان و حەمیدەکان، ئێمە بووین بە هێزێک کە دەتوانین خۆمان بە رێکخستن بکەین. بۆیەش بەرێکخستن بوونی گەلەکەمان بووەتە ترسێکی گەورە لە ناو دڵی دوژمندا. وەک دەزانرێت حەفتا و سێ فەرمان و کۆمەڵکوژی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە. ئەوەی دەستیشی هەیە لەم کۆمەڵکوژییانەدا، خودی دەوڵەتی تورکە. دەوڵەتی تورک لە مێژوودا تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، گەلەکەمانی کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی و بە بێ وەستان بەردەوامە لە هێرشە جۆراوجۆرەکانیدا. وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە دەستی داعش هێرش کرایە سەر گەلەکەمان و هەوڵدرا گەلەکەمان تاڵان بکەن. بەڵام کچ و کوڕی ئەم گەلە، بە خۆڕاگرییەکی بێوێنە لە دژیان وەستانەوە و نەیانهێشت دوژمن بگات بە ئامانجی خۆی. دەوڵەتی تورک ئەم خۆڕاگرییەی پێ قبوڵ نەکرا و ئەم جارە خۆی کەوتە جموجوڵ و هێرشی کردە سەر گەلەکەمان. لە ساڵی ٢٠١٧وە تا ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە کەسایەتی هەڤاڵمان شەهید زەردەشتدا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر پێشەنگانی کۆمەڵگا و گەلەکەمان. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکدا، بە گشتی شەش لە هەڤاڵانمان گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون.
'سەرەکیترین کار بۆ گەلەکەمان یەکڕیزییە'
هەڤاڵمان شەهید زەردەشت دڵداری گەل و خاکەکەی بوو. شەهید زەردەشت بە خۆڕاگریی و پێشەگایەتی و وابەستەبوونی نرخەکانییەوە، نموونە بوو. وەک دەزانرێت رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە رزگارکردنی چەندین کچ و دایک و منداڵی ئێزیدیدا. ئێمە خاوەنداریکردنی قارەمانەکانی گەلەکەمان زۆر بە گرنگ و بە نرخەوە تەماشا دەکەین. ئێمە باش دەزانین کە بەرپەرچدانەوەیان بۆ ئەم هێرشانە، بۆ ئێمە وەکو تۆڵەسەندنەوەیە. گەلی ئێزیدیمان پێویستە ئەمە باش بزانێت وەکو چۆن لە مێژووشدا دیارە، بۆ سەرکەوتن گرنگترین بابەت، یەکێتی و ئاشتەوایی کۆمەڵگایە. گەورەترین تەکتیکی دوژمن، پارچەکردنی کۆمەڵگا و بەکارهێنانیەتی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی. پێویستە گەلی ئێزیدیمان ئاگاداری ئەم بابەتە بێت و یەکێتی ناوخۆیی زیاتر بپارێزێت. خۆی لە مەترسییەکانی پارچەبوون بەدوو بگریت. رێکەوتنی کۆمەڵایەتی لە بەرژەوەندیی عەشیر و کۆمەڵگا و خانەوادەکان دایە.
'هەڤاڵ زەردەشت شەنگالی و شەهیدانی دیکەمان تا دواهەناسەیان تێکۆشان'
وەک چۆن هاوڕێمان شەهید زەردەشت نرخێکی گەلی ئێزدیمان بوو، هاوڕێ شەهیدەکانی دیکەشمان وەکو پیر حەمید، شەهید ئێزدین و شەهید جیلۆش نرخێکی پیرۆزی کۆمەڵگاکەمانن. هاوڕێی شەهیدمان پیر حەمیدیش خاوەن رۆڵێکی گەورە بوو لە ئازادی و رزگارکردنی گەلەکەماندا. لە سەرەتای فەرمانەکەوە تا دواهەناسەی، تێکۆشانی کرد. لە قۆناغی یەکەمەوە تا کاتی رزگارکردنی ناوەندی شەنگال و هەموو ناوچەکانی دیکەی، هەمیشە لە پێشەوە شەڕی کرد و تەنانەت رۆژێکیش خۆی دوا نەخست لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەی. شەهید قارەمان، شەهید زەردەشت و شەهید پیر حەمید لە سەخترین ڕۆژەکاندا لە چەندین بەرەوە لە دژی چەتەکانی داعش و دوژمنی گەلان، شەڕیان کرد و بەم شێوەیە بوون بە پێشەنگی ئەم گەلە. بە ئامانج کردنی ئەم قارەمانانە و گەلەکەمان، ئەوە بە روون و ئاشکرا دەخاتە روو کە دەوڵەتی تورک پلان و سیاسەتی فەرمانی نوێی هەیە بۆ سەر گەلەکەمان.
هۆشداری بۆ دوژمن و هاوکارانی: لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکەین
ئێمە دەڵێن، با دەوڵەتی تورک و هاوکارانی ئەوە باش بزانن کە ئیدی گەلەکەمان بێخاوەن نییە. لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین. ئەوەی بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر گەلەکەمان، پێویستە حسابی زۆر شت بکات. ئێمە دەزانین کە هەندێک کەسی وەکو حەیدەر شەشۆ و ئەو کەسانەی کە حەیدەر شەشۆ دێننە قسە، قسەی نابەجێ دەکەن. بەم قسە نابەجێیانەیان دەیانەوێت رەوایەتی بدەن بەم هێرشانە. ئەم قسە و لێکدانەوانە جگە لەوەی خزمەت و هاوکارییە بۆ دوژمن، هیچ خزمەتێکی دیکە ناکات. هەموو کەسێکیش بینی، ئەوانەی بوون بە ئامانجی ئەم هێرشانە، پێشەنگ و رۆڵەی ئەم گەلە بوون. با هیچ کەسێک خۆی نەخاتە ژێر بارێکەوە کە نەتوانێت هەڵیگرێت. ئەوانەی لە قوڕسترین رۆژەکاندا، پشتیان لەم گەلە کرد و ڕایان کرد، مافی ئەوەیان نییە، لەسەر ئەم گەلە قسە بکەن. لەو رۆژە قوڕسانەدا بە پێشەنگیی ئەم هاوڕێیانە، خۆڕاگری بەرفران کرا و رێگری لە دوژمن کرا. لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆماندا کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکات، ئەوەی خاوەنداری لەم گەلە دەکات، ئێمەی پارتیزانی ئەم گەلەین. چی دەبێت با ببێت لێپرسینەوەیەکی قوڕس لەگەڵ بەرپرسیارانی ئەم هێرشانەدا دەکەین.
'بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆتان'
دەوڵەتی تورک وەک چۆن چەتەکانی داعش لە ئیدلب و ناوچەکانی دیکە، لە بەرامبەر هەموو کەسێک وەکو چەکێک بەکار دەهێنێت، گەلەکەشمان کە لە کەمپەکاندا دەمێننەوە، لە بەرامبەر شەنگال و هەموو جیهان وەکو چەکێک بەکاری دەهێنێت. پێویستە گەلەکەمان ئەم یاری و پلانانەی دەوڵەتی تورک ببینێت و بەم یارییانە هەڵنەخەڵەتێت. ئێمە بانگەوازییەک ئاڕاستەی گشت ئەو هاوڵاتییانەمان دەکەین کە لە کەمپ و دەرەوەی شەنگالن و داوایان لێدەکەین کە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. با نەبن بە یارییەک بە دەست بکوژانی گەلەکەیان. ئێمە هەڵوێستی گەنجانی کورد، بە تایبەت لە باشوری کوردستان بەرز دەنرخێنین. با هەموو گەنجەکانمان خاوەن هەڵوێست بن، ئەم ئەرکە تەنها ئەری باشوری کوردستان نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو گەنجێکە کە ئاگاداری ئەم یارییە چەپەڵانە بن. با ئەمە باش بزانن کە هێرشەکانی سەر شەنگال و گەلی ئێزیدیمان، ئێرشکردنە بۆ سەر کەرکوک، هەوڵیر، رۆژئاوا و هەر چوار پارچەی کوردستان.
بانگەوازی
ئێمە، بانگەوازی و هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی لەم ماوەیەدا، بەرز دەنرخێنین. ئەگەر دەیانەوێت چارەسەرییەکی هەمیشەیی بدۆزنەوە، پێویستە رێگا بەو ناکۆکییانە نەدەن کە خزمەت بە دوژمن دەکەن. ئێمە هەوڵدانەکانیان دەبینینن و پێویستە هەموو کەسێک رێز لەم خەباتە بگرێت و هیچ کەسێک بەرژەوەندییە شەخسی و حزبایەتییەکانی خۆی، نەخاتە سەرووی نرخ و پیرۆزییەکانی گەلێک. دەبێت زیاتر خاوەن هەڵوێست بن. ئێمە ئەوە لەبیر ناکەین کە هێرشەکانی سەر شەنگال، تەنها هێرشی دژی گەلی ئێزیدیمان نییە. ئەم هێرشانە نیشانەی ئەنجامدانی چەندین هێرشی دیکەیە. هاوکات بانگەوازییەک ئاراستەی هێزە هاوپەیمانەکان و حکومەتی عێراقیش دەکەین کە خاوەنداری لە ئەرکە ئەخلاقی و ویژدانییەکانی خۆیان بکەن. چونکە بێدەنگی ئەو هێزانە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، دەمانخاتە گومانەوە. ئەگەر ئەوانیش نایانەوێت گومانمان لە لا دروست نەبێت، پێویستە لە بەرامبەر ئەم هێرشانە خاوەن هەڵوێست بن و بێدەنگ نەمێنن. هەر کەسێک لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ بمێنێت، ئەویش دەبێتە هاوکاری هێرشەکان. ئێمە وەکو یەبەشە-یەژەشە خاوەنی هێزێکی گەورەین. ئێمە دەتوانین گەلەکەمان کە خاوەنی کلتور و پیرۆزی و قارەمانیەتی و مێژوویەکی دێرینە، بپارێزین. بۆیەش ئەوانەی دەبنە هۆکار بۆ کۆمەڵکوژکردن و شەهیدکردنی شەڕڤان و پێشەنگ و گەلەکەمان، ئێمە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین و تۆڵەیان لێدەسەنینەوە. گەورەترین و بەنرخترین هیوا و بەرژەوەندیمان، گەلەکەمانە.
ئێمە جارێکی دیکە لە کەسایەتی فەرماندە شەهید زەردەشت، شەهید بەرخۆدان، شەهید پیر حەمید، شەهید ئێزدین و شەهید جیلۆدا، هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و سەرمان نەڤی دەکەین لە بەرامبەر بیرەوەرییەکانیان و دووپاتی ئەو بەڵێنانەمان دەکەینەوە کە داومانە بەوان.
ز.ش