فەرماندەی یەبەشە/یەژەشە نەورۆزی پیرۆز کرد

فەرماندەی یەبەشە/یەژەشە بە ڕاگەیەنراوێک نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، "بەهاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەورۆزە. نەورۆز سەرلەنەوێ بنیاتنانەوە، ڕۆژی نوێ، ڕاپەرینی نوێ و جەژنی ئازادیە.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی شەنگال بە ڕاگەیەنراوێک نەورۆزی کۆمەڵگای ئێزدی، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو کەسێکی پیرۆز کرد.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بەهار سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی سروشت و بە نیشانە رەنگاورەنگەکانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیە. بەهاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەورۆزە. نەورۆز سەرلەنەوێ بنیاتنانەوە، ڕۆژی نوێ، ڕاپەرینی نوێ و جەژنی ئازادیە. ئێمە ئەم نەورۆزە سەرەتا لە بەرخۆدانی شەنگال و ئیزدیان پیرۆز دەکەین. پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. بە دلێکی گەرمەوە ئەم جەژنە لە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین. نەورۆز بە ئاگر دەناسرێت. یادی هەموو شەهیدانی نەورۆز لەسەرەتادا کاوەی هەمدەم مەزلۆم دۆغان دەکەینەوە کە بە لەشیی ئاگری نەورۆزی گەش کرد. سەرمان لەبەرانبەر شەهیدانی نەورۆز دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین کە ئاگری نەورۆز گەشتر بکەین.

'ئاگر سمبوڵی بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوبەشی یە'

ئاگر بە ئەندازەی ئەوەی کە پیرۆزە، لەهەمانکاتدا یەکگرتنە. ئاگر سمبوڵی بەرخۆدانە کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوری یەکتری کۆدەکاتەوە. گەلانی دێرینی میزۆپۆتامیا لە دەوری منداڵانی خۆر کە ئاگر دەپارێزن دەگەنە یەکتری و چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیەکەوە دەنووسێتەوە. گەلە دێرینەکانمان کە لەدژی هەرجۆرە هێزێکی داگیرکەر، چەتە و تالانکەر شەڕ دەکەن، بە بەرەوپێشەوەبردنی ئاگری نەورۆز بە هەزاران جار بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە. ڕۆژی نوێ یان نەورۆز لە ڕۆژی سەرهەڵدانی کاوە لەدژی زوهاک و تا ئێستا بووەتە ڕۆژێک کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بەرێکخستن دەکەن و تێکۆشان فراوانتر دەکەنەوە.

'ئاگری نەورۆز بۆ گەلەکەمان ناسنامەیە'

گەلەکەمان کە گەلێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، خۆی بە ئاگری پیرۆز خوڵقاندووە و هەبوونی خۆی تا ئەمڕۆ هێناوە، وەک گەلی ئاگر و خۆر لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکەری و مەتینگەری خۆی پاراستووە، دەستی لە بەها کۆمەڵایەتی و ئایینەکەی هەڵنەگرتووە. ئاگری نەورۆز کە بۆ گەلەکەمان واتە و ناسنامەیە، لە هەمانکاتدا بۆ هەموو ژێردەستەکان کە بە هەزاران ساڵە زوڵمیان لێدەکرێت و خاکیان داگیردەکرێت بووەتە سمبوڵی ئازادی و لە هەرێمەکەمان تا ئەمڕۆ بۆ ڕوحی بەرخۆدان و ڕاپەرین گۆڕاوە. نەورۆز لە بەرانبەر زوڵم زوهاک بووەتە ڕۆژێک کە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە دەوری ئاگری ڕاپەرینی کاوەی ئاسنگەر خۆی بەڕێکخستن کردووە و تەسلیمیەتی قبوڵنەکردووە و تێکۆشانیان بەهێز کردووە. هەر سەدەمێک مێژووی شارستانی، مێژووی هەوڵی هێرش و داگیرکەری لە سەر گەلەکەمان هەیە کە کۆیلایەتی و داگیرکەری قبوڵ نەکراوە. گەلەکەمان هەموو کاتێک سنور، کۆیلایەتی و داگیرکەری پارچە کردووە و تەسلیم نەبووە و بە بەرخۆدان و داواکاری ژیانی ئازاد ، بووەتە گەلی ئاگر و نەورۆز.

'نەورۆز بۆ ئێزدیان بووەتە مەشغەلی ڕۆناککردنی ڕێگاکەیان'

نەورۆز لە ڕۆژی کاوەی ئاسنگەرەوە کە مەشغەلی بەرخۆدانی بەرزکردەوە، بووەتە داستان و بۆ گەلی ئێزدیمان لە بەرانبەر فەرمانەکان بووەتە مەشغەلێک و ڕێگای ئێمەی ڕۆناک کردووەتەوە. لە ساڵی نوێی نەورۆزدا کە ڕێگای ژیانی ئازاد ڕۆناک دەکاتەوە، ئێمە هەموو ڕۆژێک بە گەرمایی نەورۆز و بە بڕیاری تێکۆشان پێشوازی لێدەکەین. ئێمە داوا لە هەموو گەلان دەکەین لە دەوری مۆدیرنیتەی دیموکراتیک کۆببنەوە کە لەسەر شوێنپێ و رێچکەی کاوەی ئاسنگەر تا کاوەی هەمدەم مەزلوم دۆغان، لە زەکی تا ڕۆناهی و جانوەڵات و زەردەشت، حەمید، ئێزدین، جیلۆ و ئەگید یەکێتیەکی گەورەیان خوڵقاندووە.

'بە نەورۆز تێکۆشان گەورەتر بکەن'

ئاگری نەورۆز  بە ئەندازەی ئەوەی کۆدەکاتەوە، دەسووتێنێت و پاکدەکاتەوە. لەم ڕۆژانەدا کە نەورۆزی ٢٠٢٠ پیرۆز دەکەین، لە بەرانبەر تۆی خیانەت و هەموو عەقلیەتێکی داگیرکەر کە لەرانبەر گەلەکەمان بەڕێوەدەبرێت، بە بەهێزکردنی ئاگری نەورۆز پاک دەکەینەوە. خاکی پیرۆز و دێرینی شەنگال و ئێزیدخان بە ئاگری ڕۆژێ نوێ دەشووردرێت. ئێمە نەورۆزی خاکی ئازادی شەنگال پیرۆز دەکەین، جەژنی نەورۆز لە گەلە قاڕەمانەکەمان، هەڤاڵەکانمان، گەلانی جیهان کە لەدژی هەموو دۆخێک هەرجۆرە سەختی، زوڵم و خیانەت و تەڵەکەبازی بەرخۆدان دەکەن پیرۆز دەکەین. هەروەها نەورۆزی هەڤاڵەکانمان کە لە سەنگەری بەرخۆداندان پیرۆز دەکەین. بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٠ ببێتە ساڵی شەنگال، ئازادکردنی هەموو دیلەکان، لەناوبردنی هەڕەشەی فەرمان و خیانەت، ئێمە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین  کە تێکۆشانی خۆیان فراوانتر بکەن."

ف.ق