فەرماندەی یەژا ستار ئالکان: پێویستە گەنجان ڕوو لە چیاکان بکەن

فەریدە ئالکان فەرماندەی یەژا ستار ڕایگەیاند، هەنگاوەکانیان لە بۆتان وەک هەنگاوی ١٥ی تەباخ (ئاب) دەبێت. ئالکان بانگەوازی لە گەنجان کرد ڕوو لە چیاکان بکەن.

فەرمانداری یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژا ستار) باسی هەنگاوی فەرماندار مەدیا ماوا و فەرماندار ڕزگار گەڤەر کرد کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە بۆتان دەستیان پێکردبوو.

هەنگاوەکەمان وەک ١٥ی تەباخ (ئاب) کاریگەر دەبێت

ئالکان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ دا گەریلاکان لە بۆتان دەستیان بە هەنگاوەکە کرد و لە هەموو گۆڕەپانی بۆتان بڵاوبووەوە. لە شرنەخ، سێرت و میردین بەردەوامە. تا ئیستا لەوانەیە داواکاری رێکخستن و گەلەکەمان پێکنەهێنرابێت، بەڵام چالاکی کاریگەر ئەنجامدران و هەنگاوی گرنگ نراوە. بەم شێوەیە گورزێکی کاریگەر لە داگیرکەری سەر کوردستان دراوە. هەنگاوەکەمان فراوان دەبێت. وەک هەنگاوی ١٥ی تەباخ هەنگاوی فەرماندارەکەمان ماحسون کورکماز کاریگەر دەبێت. گورزی کاریگەریان بەرکەوت بەڵام دوژمن سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات.

گەریلا لە هەموو جێگەیەک لێیان دەدەن

گەریلا لە هەموو جێگەیەک لە داگیرکەران دەدەن. گەریلاکان لە خاڵی کۆنتڕۆڵیشیان دا. لە هەرێمی گارسی بۆتان لە یەکە شاراوەکانی دوژمن درا. لە ئوسیانا بەرواری چالاکی کاریگەری ئەنجامدران. لە سلۆپی لە دەروازەی شەڕ لە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵ درا. بەلام بە هۆی ئەوەی دەرفەت کەمە بە باشی لە میدیا و چاپەمەنیدا جێی خۆی نەگرت. بەڵام هیزەکانی گەریلا کەی بیانەوێت دەتوانن لێیاندەن. بە سابۆتاژ و کەمین چالاکی ئەنجامدەدرێن. کۆنتڕۆڵی هەرێمێکی فراوان لە دەستی گەریلاکان دایە. بەلام دوژمن شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبات. بە دڕۆ و میدیاکەی شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبات. دوژمن هەموو تەکنیکەکەی بەکاردەهێنێت. ساڵی ڕابردوو هەوڵیدا بچێتە کاتۆ ژیرکا بەڵام پەکی کەوت. دوای ئەوەی گورزێکی کاریگەری بەرکەوت کشایەوە. پێویستە گەلەکەمان بزانێت ئەم شەڕە لە شەڕی یەمەن و سوریا خرابترە. هەموو ڕۆژێک فڕۆکەی ئێف١٦ و ئێف ٣٥ بە سەر ئاسمانی کوردستاندا دەگەڕێن. چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. دوژمن چەکی قوڕس بەکاردەهێنێت. بەرامبەر ئەوەش جیهان چاوەکانی داخستووە. کاتێک پرسەکە دەبێتە گەریلا، ئەخلاقیان کۆتایی پێدێت. دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، چوونەیە هەرەکۆل. بەلێ چوونە هەرەکۆڵ بەڵام گورزێکی کاریگەریان خوارد و گەڕانەوە. بە شەڕ دەوڵەت ناتوانێت گەریلا تێکبشکێنێت. بە شەهیدبوونی گەریلا دەیەوێت خۆی بەهێز بکات. بەڵام گەریلا خۆی فیدایی ئەم گەلەن.

'گەریلا خۆی نوێ دەکاتەوە'

ئالکان وتیشی، "ئەوان ئامێری شەڕیان گۆڕیوە و  گەریلا بەرامبەر فرۆکەی کەشف و تەکنیک و فۆتۆکاپەکان خۆی نوێ کردووەتەوە. هۆکارێک کە دەوڵەت هێرشەکانی فراوان کردووەتەوە بەرخۆدانی ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی شارەکانە. لەو بەرخۆدانەدا فاشیزم گورزێکی گەورەی بەرکەوت. دەوڵەت بە فڕۆکە لە نسێبینی دا، لە جزیر بەردی لە سەر بەرد نەهێشت. بەلام پێشەنگی بەرخۆدانی جزیر محەمەد تونچ ڕایگەیاند، دەست لە بەرخۆدانەکەمان هەڵناگرین. بەو هۆیەوە بە سەدان جار خۆمان بەخت دەکەین.

فەریدە ئالکان فەرمانداری یەژا ستار ئەوە خستەڕوو، شەهیدیش دەدرێت بەڵام ژمارەیەکی زۆری گەنج بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبن و وتی، "چەکی گەریلا شەهیدەکان لە سەر زەوی نامێنێتەوە. ئەم تێکۆشانە لە هەموو جێگەیەک بڵاوبووەتەوە. کاتێک شەڕ قوڕس دەبێت، ئێمەش نزیکی شۆڕش دەبینەوە. تێکۆشان هەرچەندێک گەش ببێت، سەرفرازیش ئەوەندە نزیک دەبێت. پێویستە گەنجانی کورد لە سەر ئەو بناغەیە روو لە چیا ئازادەکانی کوردستان بکەن."

ف.ق