فەرماندەی یەکینەی تۆڵە: لە ئامێدی ٦ سەربازی تورک کوژران

فەرماندەی یەکینەی تۆڵەی شەهید بەدران گوندک رەمۆ ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی چالاکیەکیاندا لە دژی بنکەی سەربازی سوپای تورک لە کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی-ی دهۆک ٦ سەرباز کوژراون و ٤ سەربازی تریش بریندار بوون.

فەرماندەی یەکینەی تۆڵەی شەهید بەدران گوندک رەمۆ لە بارەی چالاکیەکیاندا لە دژی بنکەی سەربازی سوپای تورک لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"١٩ی ئازار کاتژمێر ١٨:٠٠ یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندک رەمۆ بنکەی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی سەر بە دهۆک، کردە ئامانج. یەکینەکەمان خێمە و سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو بنکە سەربازیەیان کردە ئامانج و لەو چالاکیەدا ٦ سەربازی تورکی کوژران و ٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ئەم چالاکیە وەکو سەندنەوەی تۆڵەی هێرشکردنە سەر رۆڵەی گەلی ئێزیدیمان بەڕیوە چوو. هەتا ئەو رۆژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە دژی خەڵکی مەدەنی شەنگار بەردەوام بێت، وڵامی توندی یەکینەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئەم جۆرە چالاکیانەی تۆڵەسەندنەوە، کۆتایی پێنایەن."

ز.ش