فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆی ئاکەپە لە وان کرێکارێکى لە بۆرییەکى ئاودا خنکاند

لە ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وان کرێکارێکی فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆ بە ناوی عیرفان ئیشلەیەن لەکاتێکدا سەرقاڵی پاککردنەوەى بۆرییەکى ئاو بووە، بە بێ ئەوەى ئاگاداری بکەوەوە ئاویان بەسەردا بەرداوەتەوە و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا.

لە گەڕەکی ئیشکلیای سەروو، کاتێک ئیشلەیەن کرێکاری خاوێنکردنەوە سەرقاڵی پاککردنەوەى بۆریی عەمباری ئاوی خواردنەوەى ئەو ناوچەیە بووە، بەبێ ئەوەى ئاگادار بکرێتەوە لەلایەن فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆی ئاکەپە لە وانە ئاوی بۆریەکە بەردراوەتەوە و بەو هۆیەوە ئیشلەیەن گیانى لە دەستدا.

دواى رۆژێک لەو رووداوە تەرمەکەى ئیشلەیەن لە دووریى کیلۆمەتر و نیوێک لە شوێنى رووداوەکە دۆزرایەوە.

گیان لە دەست دانی ئیشلەیان لە میدیا کان دا بە شێوەی رووداو لە کاتی کاردا بڵاوکرایەوە، بەڵام دیار بوو کە پێش ئێستا لە هەمان ئەو ناوچەیە روداوێکی تری هاوشێوە روویداوە. سەرباری ئەو رووداوانە لە بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی وان هیچ رێوشوێنێکى نەگرتووەتەوە بەر و لەسەر هۆکاری رووداوى یەکەم و ئەم رووداوەى ئێستاش هیچ لێکۆڵینەوەیەکى ئەنجام نەداوە.

هەر لەو کاتەدا ئەو رووداوە بەسەر ئیشلەیەندا هات و لە ٢٠٠ مەتری ئەولاتری رووداوکەوە ئاهەنگی خستنەڕووی رووەکە پایزییەکان بە بەشداریى پەرلەمانتارانى ئاکەپە بە خۆشی و شادی بەڕێوەدەچوو و هیچ گرنگییان بە رووداوەکە و گیان لە دەستدانى ئەو کرێکارە نەدا.

کەمتەرخەمییەکان

ئەو کەمتەرخەمییانەی کە روحی ئیشلەیانی لە ناو بۆرییەکى ئاودا کێشا:

*کاتێک بۆ کارکردن دەچنە ناو بۆرییەکان دەبێت دەرچە و شوێنى خۆرزگارکردن بۆ کاتى روودانى هەر رووداوێکى نەخوازراو هەبێت، بەڵام لەو شوێنەدا هیچ دەرچەک بۆ رزگاربوونى کرێکارەکان دانەنراوە.

*کرێکار کاتێک دەچێتە ناو حەوز یان بۆرییەکانى حەوزی ئاوەکەوە دەبێت بە کەمەرە ببسترێتەوە، بەڵام ئەوەش نەکرابوو.

*لە کاری ئاوادا دەبێت گوریسێک بە کەمەری کرێکارەکەوە ببەسترێتەوە و بە ئاسنێک کە لە ناو کۆنکرێتدا قایم کراوە، ببەسترێتەوە، بەڵام ئەوە ش نەکرا.

*کاتێک ئاو بۆ شوێنێک بەردەدرێتەوە، کە ٤٠ هەزار کەس تیایدا دەژیت و کرێکارەکان لە بەردانەوەى ئاوی بۆرییەکان ئاگادار نەکرێنەوە ئەوا کرێکارەکان سەرقاڵی کارکردن بۆ پاککردنەوەى بۆرییەکان ناتوانن خۆیان رزگار بکەن، بۆیە ئەو ئاگادار نەکردنەوەیە ئەوەندەى تر گومانى لەسەر ئەنقەسبوونى رووداوەکە دروست کردووە.

 *هەروەها لە شوێنێکدا کە ٤٠ هەزارکەس تیادا بژین، دەبێت بۆریى ئاوەکان و ئاوەڕۆ بەشێوەى فراوان دروست بکرێت و هاوشێوەى بەنداو کار بۆ گلدانەوە و رەوانەکردنى ئاو بۆ دانیشتوان بکرێت، بەڵام فەرمانگەى ئاو و ئاوەڕۆی ئەو ناوچەیە ئەوەشى ئەنجام نەداوە.

ر.م