قائیمقامی تورک مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤی رووخاند
عەبدوڵا کادی ئۆغڵو قائیمقامی تورک لە ناوچەی تۆزانی سەر بە ئیدیر مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤی لە ناوەندی تۆزان رووخاند.

لە ناوچەی تۆزانی ئیدیر مۆنۆمێنتێک بۆ مافەکانى مرۆڤ دروستکراوە، کە لە پەیکەری دوو ژن و جاڕنامەی گەردونیی مافەکانی مرۆڤ پێکهاتبوو، ئەو مۆنۆمێنتە بە فەرمانی قائیمقامی تورک عەبدولڵا کادی ئۆغڵو رووخێنرا.
ئەو قائیمقامە رایگەیاندووە، لە شوێنی مۆنۆمێنتەکەدا پارکێک دروست دەکات و بۆ ئەوەش فەرمانى کرد بەسەر کرێکارانى شارەوانیدا، کە مۆنۆمێنتى مافەکانى مرۆڤ بڕوخێنن. لە دواى ئەوەش کرێکارانى شارەوانی بە خۆیان و ئامێرەکانیانەوە مۆنۆمێنتى مافەکانى مرۆڤیان گەمارۆدا و رووخاندیان.
نەوزاد ئولوتاش ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی شاری ئیدیر لەو بارەیەوە رایگەیاند "ساڵی ٢٠١٦ و کاتێک شارەوانییەکە بە دەست دەبەپەوە بوو، ئەو مۆنۆمێنتە دروستکرا. مۆنۆمێتەکە لە پەیکەری دوو ژنی کورد و ئازەری دروستکرابوو. ئەو مۆنۆمێنتە کلتوری هاوبەشی گەلان لە شارەکە نیشان دەدات. قائیمقام دەیەوێت لە شوێنى مۆنۆمێنتەکە پارک دروست بکات، بەڵام ئەوێ پارکى تیایە".