ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) قاسم ئه‌نگین به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی دایه‌وه.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ڵێت، «من له كه‌سایه‌تیی خۆمدا پیاوی كلاسیكم كوشتووه.» ئایا به‌م قسه‌یه ده‌یه‌وێت چی بڵێت و تێكۆشانی ئۆجالان له به‌رانبه‌ر «پیاوی كلاسیك» به چ شێوه‌یه‌كه؟
به‌ر له‌وه‌ی بێینه سه‌ر بابه‌تی كوشتنی پیاو، پێویسته پێناسه‌ی پیاو بكه‌ین. كاتێك ده‌گوترێت پیاو، ته‌نیا باسی زایه‌ندێك ناكرێت. با وه‌بیرمان بێته‌وه كه ژنه‌به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی سیمۆن بۆلیڤار ده‌ڵێت، «مرۆڤ به ژنی له‌دایك نابێت، دواتر ده‌بێته ژن.» واتای ئه‌م قسه‌یه بێگومان زۆر قووڵه. وه‌ك زایه‌ندێك له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دواتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و زایه‌ندپه‌رست به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا ده‌سه‌پێنرێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات پێشده‌كه‌ون. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه دواتر كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و زایه‌ندپه‌رست به‌سه‌ر ژنیدا ده‌سه‌پێنێت، له‌نێو ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ڕاستی و ناوه‌ڕۆكی خۆی ون كردووه، شێوه ده‌گرێت. ئه‌و شێوه‌یه چییه؟ ئه‌م شێوه‌یه، كۆیلایه‌تی، سه‌ردانه‌واندن، بێكاریگه‌ری و وه‌رگرتنی ناسكیی نێو قه‌فه‌زه.
كاتێك بێینه سه‌ر بابه‌تی پیاو، پێویسته قووڵتر بڕۆین. ده‌گوترێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی كه پشتی به خوداوه‌نده ژنه‌كاریگه‌ره‌كان ده‌به‌ست، به‌ر له ٥ هه‌زار ساڵ هه‌نگاو به هه‌نگاو چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی پیاوسالاری یان باوكسالاری پێشكه‌وتوون. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه به كۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی ده‌ناسرا؛ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بوو كه چینایه‌تی نه‌ده‌ناسی. یان با بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نج، یه‌كسانی و هاوبه‌شایه‌تی داده‌مه‌زران. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یان تێكدا و پیاو بوو به باڵاده‌ست، په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌كان پێشكه‌وتن. ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر دزینی ڕه‌نجی هه‌زاران مرۆڤ هاته ئاراوه. به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر دزینی ڕه‌نجی ژن، منداڵ و هتد.
ئه‌و كاته‌ی ڕێبازی دزی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌وپێش چوو و خۆی ڕێكخست، دزینی ڕه‌نج ئاسانتر بوو. به‌كۆیله‌كردن یان سه‌رپێدانه‌واندن ئاسانتر بوو. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه دژه‌مرۆڤایه‌تییه‌یان دامه‌زراند، ڕێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، لێسه‌ندنیان گرته‌به‌ر. كاتێك ئه‌مه به‌شی نه‌كرد، ڕێگه‌ی تووندوتیژییان گرته‌به‌ر و پیاو جێبه‌جێی كرد. باوكسالاری سیسته‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پیاو دامه‌زراندووه. به شێوه‌یه‌كی دیكه؛ ئه‌و پیاوه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی به فێڵباز ناوی ده‌بات، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌هێز ده‌بێت و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ته‌واوی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه. بێگومان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ژنیشدا.
با سه‌رنج بده‌ین، پیاو كه ئێمه ئێستا باسی ده‌كه‌ین؛ سیسته‌مێكه. ئێمه باسی كه‌سێك ناكه‌ین. باسی چینێك ده‌كه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌م چینه پیاوانیش ده‌ڕووتێنێته‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌روونێكی وه‌ها ساخته بونیاد ده‌نێت كه پیاویش خۆی وه‌ك سه‌رده‌ست ببینێت، هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
ئه‌م كه‌سه یان ئه‌م پیاوه ئیدی ته‌نیا وه‌ك زایه‌ندێك نامێنێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر وابوایه، پیاوه‌تی یان پیاوبوون كێشه نه‌ده‌بوو. به‌ڵام كاتێك له په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كانه‌وه سه‌یری پیاو بكه‌ین، بابه‌ته‌كه ده‌گۆرێت. ئیدی ئه‌و ته‌نیا پیاوێك نییه، به‌ڵكوو زاڵمێكه. با سه‌رنج بده‌ین وشه‌ی زلام (پیاو) و زاڵم چه‌نده له یه‌كتر نزیكن.
له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه پیاو له دایكی خۆی نزیكه یان مامه‌ڵه‌كانی له ژن نزیكترن، قسه‌یه‌كی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان هێلین ده‌رسیم گوزارشتی لێ ده‌كات؛ به پیاو ده‌گوترێت جامێر (جوامێر). واته هی شوێنی خۆی، یان هی دایكی خۆی. ئه‌مه به‌باشی گوزارشت له‌و ڕاستییه ده‌كات. به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه پیاو نزیكه له زاڵمی پێی ده‌گوترێت زلام.
ئه‌رێ، ڕێبه‌ر ئاپۆ له به‌رانبه‌ر پیاوێكی زاڵم هه‌میشه شه‌ڕی كردووه. ته‌نانه‌ت له ساڵی ١٩٩٦ به‌دواوه ده‌سته‌واژه‌ی «كوشتنی پیاو»ی كردووه‌ته ڕۆژه‌ڤ. ئه‌و پیاوه‌ی كه ده‌كوژرێت، ئه‌و پیاوه‌یه كه تا ملی له‌نێو په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌كاندا ڕۆچووه. خۆی به پیاو داده‌نێت و ماف به خۆی ده‌دات كه هه‌موو شتێك به‌رانبه‌ر ژن بكات.
به شێوازێكی دیكه؛ ئه‌و پیاوه‌ی كه ده‌كوژرێت ئه‌و پیاوه‌یه كه ڕاستیی خۆی له‌ده‌ستداوه. بێحاڵه، له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بێده‌نگه. به‌ڵام له ماڵی خۆیدا كۆپیی ده‌وڵه‌ته. له به‌رانبه‌ر پۆلیس و سه‌رباز خوڵامه، به‌ڵام له ماڵی خۆیدا ئیمپڕاتۆره. پیاوێكی وه‌ها هه‌ر به‌ڕاستیش ده‌یه‌وێت وه‌ك پیاو بمێنێته‌وه. له به‌رانبه‌ر كه‌سێكی وه‌ها یان كه‌سایه‌تیی وه‌ها ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه تێكۆشانێكی زۆر سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردووه.
ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات كه‌سانی وه‌ها بژین. وه‌ك باسمان كرد له‌وانه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به تێپه‌ڕبوونی هه‌زاران ساڵ دروست بووبێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك له به‌رانبه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ڵه و زاڵمانه شه‌ڕ نه‌كات و خۆی نه‌گۆڕێت، چاوه‌ڕوان ناكرێت كه ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه كه‌سێكی وه‌ها په‌سه‌ند بكات. كه‌سێكی وه‌ها به گوێره‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه سه‌دان جار شایه‌نی ئه‌وه‌یه بمرێت و بكوژرێت. كاتێك ده‌ڵێین كوشتن، پێویسته وه‌ك كوشتنی زیهنی، كولتووری و ئه‌خلاقی لێی تێبگه‌ین.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌ڵێت، «پیاوه‌تی شتێكی سه‌یری زۆر پیسه.» ئه‌م پیسی و سه‌یره چییه؟
ئێمه ویستمان له سه‌ره‌وه هه‌ندێك شت ده‌رباره‌ی پیاو بڵێین. كه‌سێكه كه له ناوه‌ڕۆكدا پووچ كراوه، به‌ڵام له ڕووكاردا وه‌ك ئیمپڕاتۆر مامه‌ڵه ده‌كات. كه‌سێكه كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌سێنراوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌وڵه‌ت بێت ڕه‌فتار ده‌كات.
هه‌ر كه‌سیش ده‌زانێت كه سیسته‌م هه‌موو كه‌س ده‌كاته خوڵام. بێگومان هه‌ری زێده ژن به ئامانج ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه پیاو ناوچه‌وسێنرێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، پیاو هه‌میشه تووشی كه‌وتن ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه كه كه‌وتووه، هه‌ست به‌م ڕاستییانه ناكات. هه‌ندێك جار وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێت ڕه‌فتار ده‌كات.
مه‌گه‌ر ئه‌مه خۆی پیسی نییه؟
ئێمه با بزانین كه له ته‌واوی سیسته‌مه باوكسالاره‌كان یان ڕاستره بڵێین له په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كاندا هه‌موو كه‌س ٢ ڕووی هه‌یه. ساخته‌یه. درۆزنه. دزه. بێ تاقه‌ته. پووچه. باوه‌ڕی به خۆی نییه. دوودڵه. به‌ترسه. له سیسته‌مێكی وه‌هادا خوێنی هه‌موو كه‌س ده‌مژرێت. هه‌موو كه‌س كۆیله ده‌كرێت. هه‌موو كه‌س ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. له دۆخێكی وه‌هادا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ئازاد ده‌بینن بێگومان زۆر خۆیان فریو ده‌ده‌ن. مه‌گه‌ر خۆفریودان پیسی نییه؟ له ڕاستیی خۆی كه‌وتووه، به‌ڵام كاتێك ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێ، له یه‌كه‌مین ساتدا ژن و منداڵ پووچ ده‌كات و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه. ده‌یانكاته كۆیله، ئیگۆی خۆی به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌چه‌سپێنێت. مه‌گه‌ر ئه‌مه پیسی نییه؟ زیاتر له‌وه‌ش؛ پیاوێكی ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت به‌ڵام له ماڵی خۆیدا ئیمپڕاتۆر، سوڵتان، پاشا، میر...هتد. مه‌گه‌ر ئه‌مه پیسی نییه؟
به‌بێ ئه‌وه‌ی درێژی بكه‌ینه‌وه، ده‌روونی پیاو ده‌روونێكی ئاڵۆز و ناكۆكه. ده‌روونێكه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بخاته ژێر حوكمی خۆیه‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌بێته له‌پێشترین خوڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژیت. ئه‌رێ، ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه كه‌سێكی وه‌های به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ند نه‌كردووه. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه كاتێك له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه تێكۆشان ده‌كات، سه‌ره‌كیترین ڕێبازی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه بگۆڕێت. بێگومان گۆڕین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سه خۆی بناسێت. كاراكته‌ری خۆی یان خه‌سڵه‌تی خۆی بناسێت. بناسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بگۆڕێت، بتوانێت ساخته‌ییبوون یان پیسیی خۆی تێپه‌ڕێنێت. كه‌سێك كه خۆی له پیسیی خۆی ڕزگار نه‌كردبێت چی بداته كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی؟
ده‌یه‌وێت له‌نێو ڕێكخستنی ئازادی‌دا ئه‌ركدار بێت، ببێته به‌رپرس تا ئاستی فه‌رمانده. له لای ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ئه‌م سیفه‌تانه هیچ گرنگییه‌كیان نییه. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه، خۆی له پیاوه‌تی ده‌ربهێنێت و ببێته جوامێرێك. یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ده‌یڵێت، ببێته عه‌گیدێك.
ئه‌و كاته‌ی ئێوه له لای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بوون، هه‌ڵوێستی ئۆجالان له به‌رانبه‌ر ژن چۆن بوو؟ چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگاند؟
ویستمان هه‌ندێك بۆچوونی خۆمان ده‌رباره‌ی پیاو و جوامێر بخه‌ینه‌ڕوو. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه بوو كه پیاو له پیاوه‌تی ده‌ربێنێت و بیكاته عه‌گیدێك یان جوامێرێك. بێگومان كاتێك ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه له به‌رانبه‌ر پیاوی دواكه‌وتوو شه‌ڕی ده‌كرد، له به‌رانبه‌ر ژنی كۆیله‌ش هه‌میشه شه‌ڕێكی زۆر سه‌ختی كردووه. ڕاسته ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه زۆر به‌های بۆ ژن داناوه، ژنێكی نوێی ئافراندووه، كردوویه‌تییه خاوه‌نی ئیراده، كردوویه‌تییه تێكۆشه‌ر، كردوویه‌تییه شه‌ڕكه‌ر، فه‌رمانده و عه‌گید. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه ڕێبه‌رایه‌تی هه‌موو ژنێكی په‌سه‌ند كردووه. به ڕاشكاوی بڵێین؛ ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه كۆیله‌ی خۆشناوێت. هه‌رگیزیشی كۆیله‌ی خۆشنه‌ویستووه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌یوه‌ندیی كۆیلایه‌تیدان و ویستوویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن، هه‌میشه له لایان بووه و هه‌میشه ده‌روازه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له دۆخی كۆیلایه‌تی ڕزگار بكات. به گوێره‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه؛ ژیان ده‌بێ یان ئازاد ببێت یان ئازاد ببێت. وه‌كوو دی هیچ واتایه‌كی ژین نییه و ناشبێت. ژیان هه‌بووه به‌ڵام ئازاد نه‌بووه. ئه‌و ژینه ده‌بێ ئازاد بكرێت. ژیانێك هه‌یه كه داپڵۆسێنراوه، هه‌ر هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ژیانێكی وه‌ها، به‌قه‌در و قیمه‌ته. ڕێبه‌رایه‌تی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌و ژنانه‌ی له دۆخی كۆیلایه‌تیدان، ئه‌و دۆخه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت و له‌گه‌ڵیان ئیراده‌یه‌كی ئازاد و به‌هێز بونیاد بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ڕێ بكه‌ن. ڕێبه‌رایه‌تی هه‌م به‌های پێداون و هانی داون، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز ببن زۆر ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوون. به‌ڵام هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بووه له هه‌ڤاڵانی ژن. تانانه‌ت نه‌یهێشتووه هه‌ڤاڵێكی كوڕ مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. نه‌یهێشتووه سوكایه‌تییان پێبكرێت. ته‌نانه‌ت زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی ژن به‌هێز ببن، ڕێگه‌ی جیاوازی تاقی كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه ژنان له لایه‌نه كلاسیكییه‌كانیان ڕزگار بكات. له‌م بابه‌ته‌دا له‌وانه‌یه له پیاو زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ژن كردبێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ ژیانیش نابێ. كه‌واته پێویسته به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌تا ژن بونیاد بنرێت. كاتێك ژن بونیاد نه‌نرێت، چاوه‌ڕوان ناكرێت كه پیاو هه‌م خۆی بونیاد بنێت و هه‌م خۆی ئازاد بكات.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ژن خۆی بونیاد بنێت، پیاو ده‌توانێت خۆی بونیاد بنێت؟
ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وه‌نده قووڵه كه هه‌میشه سه‌رله‌نوێ خۆی ده‌ئافرێنێت. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی دژ به ده‌سه‌ڵاتداری یه‌ك سات بوه‌ستێنرێت، ده‌سه‌ڵاتداری جارێكی دیكه خۆی بونیاد ده‌نێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆیلایه‌تی و سه‌رده‌ستی جارێكی دیكه ده‌ئافرێنێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی به پێویستی زانی كه سه‌ره‌تا ژن بئافرێنرێت. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت ئه‌و ژنه‌ی له دۆخی كۆیلایه‌تی ده‌رچووه، جارێكی دیكه پیاو بتوانێت ڕایكێشێته‌وه نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆیلایه‌تی. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه به بونیادنانی ژنی ئازاد هه‌وڵ ده‌دات كه پیاوی ئازاد بئافرێنێت. له ته‌واوی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه من له لای ڕێبه‌رایه‌تی بوومه، ئه‌وه‌ی من بینیم ئه‌م ڕاستییه بوو. ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ژنێكی ئازاد بئافرێنێت و به ئافراندنی ژنی ئازادیش پیاو بكاته عه‌گید یان جوامێر و ئازادی بكات...
به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار؛ ئێوه وه‌ك میلیتانێكی ئاپۆ چۆن شرۆڤه‌ی گۆڕینی پیاو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی ژنی ئازاد؟
بێگومان گۆڕین زۆر ئاسان نییه. تایبه‌ته‌ندییه هه‌زاران ساڵه‌كان به یه‌كجار تێناپه‌ڕن. ده‌گوترێت له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر فێركراوه له پارچه‌كردنی ئه‌تۆم زه‌حمه‌تتره. حوكمی پێشینه یان فێربوون له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان كاراكته‌ره‌كانیان بونیاد ده‌نێت. هه‌ندێك جار ئه‌و كاراكته‌رانه ئه‌وه‌نده به‌هێزن به‌زوویی ناگۆڕدرێن. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی عه‌شیره‌تی نموونه‌یه‌كی باشه. ده‌زانرێت كه فۆڕمی عه‌شیره‌ته‌كان هه‌زاران ساڵه هه‌یه. فۆرمی عه‌شیره‌ته‌كان له كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌شیره‌تدا تایبه‌تمه‌ندی بونیاد ده‌نێت. وه‌ك غیره‌ت، شه‌ره‌ف، بوێری، سه‌ربه‌رزی، پاراستنی كولتوور. هه‌روه‌ها كه‌له‌ڕه‌قی، بێ پره‌نسیپی، كه‌یفیبوون، هه‌ڵسوكه‌وت به گوێره‌ی خۆی، خۆگه‌وره‌دیتن، خۆبنه‌مادیتن، نیه‌تسافی و بیر له عه‌شیره‌تی خۆ كردنه‌وه و...هتد. با بپرسین؛ له‌گه‌ڵ كێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه نین؟ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌زاران ساڵ به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه خۆیان پاراستووه. پیاویش بۆ ئه‌وه‌ی له پیاوه‌تی ده‌رچێت و ببێته عه‌گید یان جوامێر هێشتا پێویستی به كاری زۆره. پێویسته بێ دابڕان تێكۆشان بكرێت. ئه‌مه تێكۆشانێكی زۆر باڵای ده‌روونی ده‌وێت. ئێمه گوتمان كه ده‌سه‌ڵاتداری هه‌میشه سه‌رله‌نوێ خۆی ده‌ئافرێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت، به‌و مانایه‌یه كاتێك تێكۆشان وه‌ستا یان لاواز بوو، ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێی عه‌گیدی جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیاوه‌تی.
بێگومان له تێكۆشانی ئازادی‌دا زۆر گۆڕانكاری دروست بوون. به تێكۆشانی ڕێبه‌رایه‌تیمان ئه‌م گۆڕینه له ئاستی ڕێكخستنه‌كاندا چه‌سپاوه. خۆگۆڕینی سیسته‌مێكه. بۆ نموونه له‌نێو ئێمه‌دا هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ئاشكرا باوكسالاری بپارێزێت. ناتوانێت پشت به فیوداڵی (كۆنه‌په‌رستی) ببه‌ستێت و خۆی له‌سه‌ر ژنان یان ژیان بژیه‌نێت. شتگه‌لی وشك یان ناڕێك له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌ن كه له‌وانه‌یه كه‌س نه‌یبینێت. له‌به‌رئه‌وه كه‌س ئه‌و شتانه نابینێت، چونكه ڕێبه‌رایه‌تیمان ژنێكی وه‌های بونیاد ناوه كه رێگه به‌م شتانه نادات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌مێكی وه‌ها چه‌سپێنراوه كه ڕێگه به شتی نه‌گونجاو نادات.
هێشتا ئێمه نه‌بووین به جوامێر یان كوڕی دایكان - كوڕی دایكانی خۆمان - دایكانی كوردستان - دایكانی جیهان. ئێمه ده‌زانین كه هێشتا كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كانمان له سه‌ری خۆمان فڕێنه‌داون. كاتێك له دژی ده‌سه‌ڵاتداری تێكۆشانی خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌سایه‌تییه نه‌گه‌ییوه‌كان ئێمه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاده‌كێشن. ده‌گوترێت كه ئه‌ناركیستی ڕووسی باكۆنین گوتوویه‌تی، «دیموكراتترین پیاو كاتێك تاجی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌خاته سه‌ری، ده‌بێته گه‌وره‌ترین زۆردار.»
هه‌ر به‌ڕاستیش دیموكراتترین مرۆڤ، مرۆڤدۆستترین كه‌س كاتێك ده‌رفه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كه‌وێته ده‌ست، ئه‌گه‌ر خۆی بونیاد نه‌نابێت به‌ته‌واوی ده‌بێته سته‌مكار یان زۆردار. هه‌موو هه‌وڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ پیاو جوامێر بونیاد بنێت. هه‌روه‌ها به ڕێبازی ڕێكخستنی ژنی ئازاد ڕێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی جارێك بوونه‌ته جوامێر، دیسان نه‌بنه‌وه پیاوی جاران. پاراستنی جوامێربوون به بونیادنانی ژنی ئازاد ده‌بێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ له هێڵه‌سه‌ره‌كییه‌كاندا ژنی جوانی وه‌ها ئافراندووه كه بتوانێت ئازاد ببێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیمان ده‌ڵێت، «ئێوه له ڕێی ڕاستیدان، به‌ڵام هێشتا له ڕێگه‌دان!». به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ده‌توانم بڵێم ئێمه له ڕێی ڕاستداین، به‌ڵام ڕێگه‌كه هێشتا درێژه!
s.m