قاقزمان/قارس: گەریلا گورزی قورسی لە سپای تورکیای دایەوە

لە ناوچەی قاقزمانی پارێزگای قارس، گەریلا گورزی قورسی لە سپای تورکیای دایەوە و لانی کەم سەربازێک کوژراوە و ٤ی دیکەش بریندار بوون.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد:

سەعات ۱٦:۳۰ خولەکی پاشنیوەڕۆی ۱٤ ئاب، لە ئیالەتی سەرحەدی باکوری کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، گەریلا لە یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر داوە ، کە دەیویست لە دەڤەری تەپەڕەشی ناوچەی قاقزمانی پارێزگای قارس نزیک ببنەوە. لە ئاکامی ئەوەشدا، لانی کەم سەربازێک کوژراوە و ٤ی دیکەش بریندار بوون.

لە ۱۷ی ئابدا بەڕاگەیەندراوێک ئاشکرامان کردبوو، کە لە ۱۳ی ئابدا لە دەڤەری کزاڵ کلیسی ناوچەی قاقزمان، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی دەست پێکردوە و لە ۱٤ی ئابدا هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنکارانیان داوە و لە ئەنجامیدا ۷ سەرباز کوژرا بوون. هاوکات  هەڤاڵێکی شەڕڤانمان پاش شەڕی قارەمانانە شەهید ببوو و بەڵام ناسنامەکەیمان ڕانەگەیاندبوو. ئێستا پاش وەرگرتنی زانیاری زیاتر ناسنامەکەیمان بۆ ڕوون بووەتەوە کە بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: ڕدڤان یاشار
ناسراو بە: شەڕڤان شاهۆ
شوێنی لە دایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: هەدیە-کوتبەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: ۱٤ ئابی ۲۰۱۸ قاقزمان/قارس

 سەعات۱۰:۰۰ی پێشنیوەڕۆی۲۳ی ئاب، فڕۆکه جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر، بۆردومانی دەوروبەری گردی شەکیف و چەمی لۆلانی سەر بە خاکورک و دەڤەری وەرخەلێی زابی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە. 

هـ.هـ