موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه له میانه‌ی مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازیدا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور و ئیبراهیم بیلگین بۆ گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژاستار قسه‌ی كرد. قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی.
قه‌ره‌یلان باسی له مێژووی هه‌وڵه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و شه‌هیدانه كرد كه له‌پێناویدا شه‌هید بوون. ده‌ستنیشانی كرد كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌لی كورد پێویستی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌یان خاڵێكی بنه‌ڕه‌تییه.
له میانه‌ی قسه‌كانیدا موراد قه‌ره‌یلان وتی:
«ئێمه به ڕێزدارییه‌وه یادی فه‌رمانداری یه‌كه‌م هاوڕێ مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور و ئیبراهیم بیلگین ده‌كه‌ینه‌وه. ٢ی ئایار (١٢ی بانه‌مه‌ڕ) له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا ڕۆژێكی گرینگه. ڕۆژی شه‌هیدبوونی فه‌رماندار هاوڕێ مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور و ئیبراهیم بیلگینه. ٣٥ ساڵ به‌ر له ئێستا، له‌م ڕۆژه‌دا كاتێك هه‌ڤاڵان به‌مه‌به‌ستی كاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌وڵدا بوون، له شه‌ڕێكی نێوان یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان) و حیزبی شیوعی به هه‌ڵه شه‌هید كران.
له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا، له ئافراندنی شه‌ڕی چه‌كداریدا ڕۆڵی هه‌ڤاڵ كه‌مال پیر زۆر زێده‌یه. به‌ڵام له سه‌رده‌می سازكردنی یه‌كینه‌سه‌ربازییه‌كاندا هه‌ڤاڵ كه‌مال پیر به دیل كه‌وته ده‌ستی دوژمن. بۆیه ده‌رفه‌ت دروست نه‌بوو كه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانداره‌تی بكات. به‌ڵام فه‌رماندار هاوڕێ مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور (خالید) له سازكردنی یه‌كینه‌سه‌ربازییه شۆڕشگێڕییه‌كاندا، یه‌كه‌مین فه‌رمانداره‌تی كرد.
به‌رخۆدانی هیلوان و سیوه‌ره‌ك-ی به‌ڕێوه‌برد، فه‌رمانداره‌تیی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی كرد و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا سه‌ریخست. ئه‌و یه‌كه‌مین فه‌رمانداری ئێمه‌یه. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌و فه‌رمانداره‌تی كرد. له دوای ئه‌وه‌ش له پێشخستنی به‌رخۆدانی سیوه‌ره‌ك-یشدا به‌رده‌وامی به هه‌مان ئه‌ركی خۆی دا. له‌به‌رئه‌وه، له پێشخستنی شه‌ڕی چه‌كداری و گه‌ریلایی ئه‌مڕۆدا، ڕه‌نج، خه‌بات و ڕۆڵی هه‌ڤاڵ خالید (فه‌رماندار مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور) هه‌یه.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم بیلگین میلیتانێكی به‌هێز بوو. له‌سه‌ر كولتوور و ده‌رفه‌تی هه‌ڤاڵ حه‌قی قه‌رار خۆی په‌روه‌رده كردبوو و خۆی گه‌یاندبووه ئاستی میلیتانی ئاپۆیی. هه‌ڤاڵێكی گه‌نج و فیدایی بوو كه بۆ هه‌موو شتێك ئاماده بوو. هیوا و باوه‌ڕی به ئاینده‌ی میلیتانێكی گه‌وره، له كه‌سایه‌تی خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. له سه‌رده‌می ڕۆژانی كشانه‌وه‌ی سه‌خت كه له دوای كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوول ڕوویدا، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم بیلگین میلیتانی ڕۆژ بوو و هه‌میشه به وره، جۆش، باوه‌ڕ و بڕیارێكی گه‌وره‌وه له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌دا جێگه‌ی ده‌گرت و تێكۆشانی ده‌كرد.
هاوڕێ قه‌ره‌سوونگوور شه‌هیدی هه‌وڵدانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییه
شه‌هید بوونی هه‌ردوو هاوڕێ له ٢ی ئایاری ١٩٨٣، بۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له‌ده‌ستدانێكی گه‌وره بوو. ئێمه له ٣٥ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ردوو هه‌ڤاڵدا، به ڕێزدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. له كه‌سایه‌تیی هه‌ردوو هه‌ڤاڵی قاره‌ماندا جارێكی دیكه به‌ڵێن به شه‌هیدانی شۆڕش ده‌ده‌ین و ده‌ڵێین: ئه‌ی شه‌هید! با دڵی ئێوه شاد بێت، دۆزی ئێوه ئه‌مڕۆ زیندووه و له هه‌موو كات زیاتر به‌رزتر بووه. ئه‌مڕۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستان به ڕێبازه‌كانی شه‌ڕی چه‌كداری مۆدێرن له ڕۆژه‌ڤی جیهاندایه و گه‌یشتۆته قۆناغی سه‌ركه‌وتن. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داومانه، ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ڕاسته‌وخۆ به‌دیدێنین. به‌ڵێن و په‌یمانی ئێمه بۆ شه‌هیدانی قاره‌مان ئه‌مه‌یه و بۆ ئێمه ڕێنماییه‌كی بنچینه‌ییه.
هه‌ڤاڵ خالید و ئیبراهیم بۆ كاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵیان ده‌دا. ساڵی ١٩٨٣ له‌نێوان هێزه‌كانی كورد شه‌ڕ هه‌بوو. هه‌ڤاڵ خالید گرینگییه‌كی تایبه‌تی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دا. ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێنه ناوبژیوان و له‌نێوان ئه‌و هێز و پارتانه‌دا كه شه‌ڕیان ده‌كرد، دیدارێك ئه‌نجام بدات و چاره‌سه‌رییه‌ك بئافرێنێت و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بونیاد بنێت. ئه‌و كاته له‌نێوان زۆر پارتی باشووری كوردستان شه‌ڕ و ناكۆكی هه‌بوون. هه‌ڤاڵ خالید بۆ ئه‌وه ده‌ستی به هه‌وڵه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕاوه‌ستێنێت و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕی بونیاد بنێت.
یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵێنه به شه‌هیدان، به‌دڵنیاییه‌وه به‌دیدێنین
ئه‌م داوا هێژایه‌ی هه‌ڤاڵ خالید ئه‌مڕۆ به هه‌مان گرینگییه‌وه له ئارادایه. ئه‌مڕۆش گه‌له‌كه‌مان پێویستی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئێمه باوه‌ڕمان وه‌هایه كه هه‌وڵه‌كانی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان له‌م كاته‌دا، هیوای ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه پێكدێنێت. كاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی پێشده‌كه‌وێت و و ڕۆحی شه‌هیده‌كانمان، هه‌ڤاڵ مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگوور و ئیبراهیم بیلگین زیاتر شاد ده‌بێت. بونیادنانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی وه‌سێتی هه‌ڤاڵ مه‌همه‌ت قه‌ره‌سوونگووره، ئه‌ركی ئێمه‌یه. بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی بنچینه‌ییه. هه‌ر به ڕاستیش، له‌م سه‌رده‌مه مێژووییه‌دا گه‌له‌كه‌مان پێویستی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته و ده‌خوازرێت، به‌دڵسۆزی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
s.m