قه‌ره‌یلان: ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان كردووه
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند، گه‌ریلا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان كردووه. وتیشی، له‌مه‌ودوا تێكۆشانی ئه‌وان له دژی فاشیزم به رێبازی كلاسیك نابێت.
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند، گه‌ریلا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان كردووه. وتیشی، له‌مه‌ودوا تێكۆشانی ئه‌وان له دژی فاشیزم به رێبازی كلاسیك نابێت.
خولی په‌روه‌رده له ئه‌كادێمیاكانی شه‌هید ماهیر-ی سه‌ر به فه‌رمانداره‌تیی ئه‌كادێمیاكانی ئاپۆلۆن به مه‌ڕاسیمێك كۆتاییان پێهات. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه، گولستان گولهات فه‌رمانداری یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، خه‌یری گارزان فه‌رمانداری ئه‌كادێمیاكانی ئاپۆلۆن و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلا ئاماده بوون. قه‌ره‌یلان بۆ گه‌ریلاكان قسه‌ی كرد و ڕۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند.
شه‌ڕ گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر گرینگ
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرینگی مێژوویی دایه و گوتی: له‌سه‌ر بنه‌مای پارادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ، پارادایمی دیموكراتی، ژینگه‌پارێز و شۆڕشی ژن، تێكۆشانمان گه‌وره بوو و به‌ره‌و پێش چوو. ئه‌مه دوژمنی ترساند. هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ «ڕێككه‌وتنی دۆلماباهچه»ی ڕه‌ت كرده‌وه و له دژی تێكۆشانی ئازادیی كورد و گه‌لانی توركیا شه‌ڕی ڕاگه‌یاند. ئه‌م شه‌ڕه ٣ ساڵه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر گرینگ.
گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر ٣ پارچه له دژی داگیركاری به‌رخۆدان ده‌كات
قه‌ره‌یلان گوتی: پێویسته هه‌ر كه‌س بزانێت كه په‌كه‌كه هه‌وڵ نادات توركیا پارچه بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات له توركیا شۆڕش بكات و توركیا به‌دیموكراتی بكات. ئه‌وانه‌ی له دیموكراتی ده‌ترسن، له دژی گه‌لی كورد شه‌ڕیان ڕاگه‌یاندووه.
«له باكوور نه‌یانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرین و به‌م شێوه‌یه شۆڕشی ڕۆژئاوایان كرده ئامانج. ئێستاش له لێلیكان و خواكورك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باشوور و ئه‌وێ ده‌كه‌نه ئامانج. واته فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په- ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی قڕكردن له‌سه‌ر كوردستان به‌ڕێوه‌ببات و سنووره‌كانی میساقی میللی داگیر بكات. دیاره كه گه‌له‌كه‌مان له ٣ پارچه‌ی كوردستان له دژی داگیركاری و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدان ده‌كات.»
گه‌ریلا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان كرد
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه موراد قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه گه‌ریلا له ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان كردووه.
«له بۆتان هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ده‌لال و له سه‌رحه‌د هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتن ده‌ستی پێكردووه. نه‌ك ته‌نیا له بۆتان و سه‌رحه‌د، هه‌روه‌ها له زاگرۆس، ئامه‌د، گارزان، دێرسم و ده‌ریای ڕه‌ش-یش گه‌ریلا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌م كردووه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌مساڵ شه‌ڕی ئێمه و مێتینگه‌ریی توركیا ده‌گاته به‌رزترین ئاست و ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌ردۆغان ئه‌م ڕاستییه‌ی بینی، به‌ڵام هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت. له لایه‌كه‌وه دۆخی ئابووری ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌وه ناتوانن توركیا به‌ڕێوه‌ببات. ته‌نیا به قانوونی باری نائاسایی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.»
له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسان، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان دا
قه‌ره‌یلان له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: بینیان كه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، ناتوانن ڕێگری له له‌ناوچوونی خۆیان بكه‌ن. بۆیه ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی به‌په‌له كۆبوونه‌وه و بڕیاری هه‌ڵبژاردنیان دا.
«ئه‌وان له تێكۆشانی گه‌لان، گه‌لی كوردستان، گه‌لی توركیا و سووریا ده‌ترسن. هه‌ر بۆیه بڕیاریاندا كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نییه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی سه‌پاندنه. شتێكی ئاسایی نییه، له هیچ ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ی جیهان نموونه‌ی به‌م شێوه‌یه نییه. هه‌م ده‌ڵێن: توركیا له شه‌ڕی ڕزگاری دایه، هه‌م توركیا به قانوونی باری نائاسایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شۆڤێنیزم سوور ده‌كه‌ن، گه‌ل ده‌ترسێنن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه ده‌ترسێنن كه دژبه‌ریانن و به زه‌خت بێده‌نگیان ده‌كه‌ن. له‌نێو هه‌لومه‌رجی وه‌هادا هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. ئه‌مه ڕه‌فتارێكی نامه‌ردانه‌یه. خۆی له خۆیدا ئه‌ردۆغان هیچ جارێك نه‌بوو به مه‌رد.»
به سیاسه‌تی ١٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌جوڵێنه‌وه
موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له باكوور، ڕۆژئاوا و باشوور له دژی داگیركاری به‌رخۆدان ده‌بێت.
«بۆچی؟ چونكه دوژمن هێرش ده‌كات. هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژئاوا، عه‌فرین، باشوور، لێلیكان و خواكورك. ئایا دوژمن به‌هۆی به‌هێزبوونی هێرش ده‌كات؟ نه‌خێر. ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ڕووخا، جه‌نه‌ڕاڵ و بكوژه‌كانی وه‌ك ئه‌نوه‌ر پاشا، جه‌مال پاشا و ته‌لعه‌ت پاشا بوون به ده‌سه‌ڵاتدار و گوتیان: [دواڕۆژی عوسمانی له مه‌ترسیدایه، له‌پێناو له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه پێویسته هێرش بكه‌ین.] واته زۆر ته‌نگاو بووبوون. ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا به عوسمانییه‌كانیان ده‌گوت [پیاوی ڕه‌ش]. ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆر ته‌نگاو بووبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ڕووخانی عوسمانی بگرن، ده‌یانگوت [ده‌بێ هێرش بكه‌ین]. ئه‌و كاته هێرشیان كرد. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌وان له‌و كاته‌دا كردیان، هێشتاش له ڕۆژه‌ڤدان. ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نییان كوشتن. ژماره‌یه‌كی زۆری كورد، عه‌ره‌ب و ڕۆم-یان كوشتن. زۆردارییه‌كی گه‌وره‌یان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن و ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕووخا.»
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه مێتینگه‌ریی توركیا له به‌رده‌م ستراتیژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان شكستی هێنا. گوتی: ئه‌وان ویستاین كوردان له‌ناوببه‌ن، بیانتوێننه‌وه، قڕكردنی جه‌سته‌یی و سپی بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌ون. ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕێگری له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌وان گرت. ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه تا ئێستا ده‌كرێت، به زۆر پڕۆسه‌دا تێپه‌ڕی. هه‌ر چی كردیان و نه‌یان كرد، نه‌یانتوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ناوبه‌رن. داوای هاوكارییان له ناتۆ و هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد، له دژی ئێمه پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییان كرد. نه‌ك ته‌نیا توركیا، ناتۆش له دژی ئێمه شه‌ڕی كرد. له كۆتاییدا نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی له‌ناومان ببه‌ن، نه‌یانتوانی هه‌نگاوێكیش پاشه‌كشه‌مان پێبكه‌ن.
له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگه كه‌مێك بێده‌نگ بووبێت، به‌ڵام ته‌سلیم نه‌بوو
موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان له ڕێگه‌ی شه‌ڕ دژ به ئه‌وان، ده‌یه‌وێت ده‌نگ په‌یدا بكات، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی پته‌و بكات، هێزه‌شۆڤێنییه‌كانی له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و گورز له كوردان بدات.
«له شه‌ڕی باكووردا، ئه‌نجامیان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا. گۆشه‌گیرییه‌كی توند و شه‌ڕێكی ده‌روونییان به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پاند. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌نگاوی پاشه‌كشه‌ی نه‌نا. له دژی سیاسه‌تی كورد، سیاسه‌تێكی توندی دڕندانه‌یان به‌ڕێوه‌برد. په‌رله‌مانتار و هاوسه‌رۆكیان گرتن. به ناوی قه‌یووم، ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌دارییه‌كاندا گرت. واته له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بترسێنن و ته‌سلیمی بكه‌ن، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورددا گرت له باكوور. له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگه كه‌مێك بێده‌نگ بووبێت، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌سلیم نه‌بوو.»
ئه‌مساڵ شه‌ڕ ده‌گاته به‌رزترین ئاست
«لێره‌دا ده‌بێ هه‌ندێك شت بگوترێت. مێتینگه‌ریی توركیا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت [ئێمه له دژی په‌كه‌كه‌ین]، به‌ڵام له ڕاستیدا له دژی ده‌ستكه‌وت و هه‌بوونی گه‌لی كورده. په‌كه‌كه‌ی خستۆته [لیستی تێرۆر]ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا. به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت: ڕۆژئاوا په‌كه‌كه‌یه، یه‌په‌گه، یه‌ژه‌په و قه‌سه‌ده هه‌موو په‌كه‌كه‌ن. ده‌ڵێت: باشوور و شه‌نگال په‌كه‌كه‌یه. واته په‌كه‌كه به ئامانج ده‌گرێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد. ڕاسته سه‌ره‌تا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێمه و ده‌یه‌وێت گورزمان لێ بدات. دواتر ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وانی دیكه. پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستییه ببینێت و به‌ڕاستی لێی تێبگات. ئه‌مه دوو ساڵه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م كۆنسێپته‌ی مه‌هه‌په و توورانیزم به هێزه‌كانی باشوور بڵێین و تێیانبگه‌یه‌نین. ئێمه ده‌ڵێین ئه‌مه ته‌نیا له دژی ئێمه یان ئێوه نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌بوونی كوردانه.»
ئامانجی ئه‌وان داگیركردنی باشووری كوردستانه
«ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ڕابردوودا دوو شتی ده‌گوت، كه زۆر گرینگن. یه‌كه‌م: ده‌یگوت [سیسته‌می باشوور به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ئێمه دروست بوو. ساڵی ٢٠٠٣ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شداربووباین له ئۆپه‌راسیۆنی عێراق، شتێكی وه‌ها دروست نه‌ده‌بوو. ئێمه به‌شدار نه‌بووین، ئه‌مه هه‌ڵه بوو. كوردانی باشوور ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه و فیدراسیۆنیان بونیاد نا.] دووه‌م: گوتی [ده‌بێ له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئێمه ئه‌م هه‌ڵه‌یه نه‌هێڵین.]، هه‌روه‌ها گوتی [ئێمه به خواستی خۆمان نه‌بوو كه په‌یمانی لۆزانمان قبووڵ كرد، په‌یمانه‌كه به‌سه‌رماندا سه‌پێنرا.] بۆچی ئه‌مه‌ی كرده بابه‌تی مشت‌ومڕ؟ چونكه ئه‌وان به‌م شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن [ده‌بێ ئێمه هه‌موو ئه‌و خاكه به‌ده‌ستبێنین كه له‌نێو میساقی میللی‌دا بوون.] میساقی میللی له‌كوێیه؟ ئه‌و سنوورانه‌ن كه كورد و تورك پێكه‌وه تیایدا ده‌ژین. واته باكووری كوردستان، ئه‌نادۆڵ، ڕۆژئاوای كوردستان، باشووری كوردستان. سنووره‌كانی میساقی میللی ده‌گه‌نه مووسڵ و كه‌ركووك. ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێنانه. ئه‌مه به‌ڕاشكاوی ناڵێن، به‌ڵكو ده‌ڵێن [له دژی په‌كه‌كه‌ین، په‌كه‌كه له دژی هه‌موو كه‌سێكه. با هه‌موو كه‌س له ده‌وری من كۆببێته‌وه، په‌كه‌كه تێرۆره.] هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له باشووری كوردستان جێگیر بكه‌ن، چونكه ئامانجی بنه‌ڕه‌تییان داگیركردنی باشووری كوردستانه. وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا، ئێستا ده‌یه‌وێت له شوێنه‌ستراتیژییه‌كانی وه‌ك لێلیكان، گردی خودا و گۆڤه‌ند جێگیر بێت. دواتریش ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌ن حوكم له‌سه‌ر سیاسه‌تی باشوور.»
سیاسه‌تی باشوور ئه‌م ڕاستییه نابینێت
موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته سیاسه‌تی باشووری كوردستان ئه‌و ڕاستییانه ببینێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نایبینن و ده‌ڵێن: «له دژی په‌كه‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هۆی په‌كه‌كه له لێلیكانه»
«سوپای توركیا له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی باشووری كوردستان جێگیر ببێت، ئیدی له‌وێ ناچێته ده‌ره‌وه. چونكه حیساباتی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر باشووری كوردستان، بۆ نموونه باشیك. ده‌وڵه‌تی عێراق زۆر جار ویستی كه توركیا له باشیك بچێته ده‌ره‌وه. چووه ده‌ره‌وه؟ نا. ناچنه ده‌ره‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری خۆی له باشووری كوردستان جێگیر ده‌كات. وه‌هایان لێ كردووه كه ده‌رباره‌ی باشووری كوردستان، ئه‌وان زانیاری‌یان زیاتره له ڕێكخستنه‌كانی باشوور. ئێمه وه‌ك په‌كه‌كه ئه‌مه زۆر به مه‌ترسیدار ده‌بینین. زۆر هێزی دیموكراتی و وه‌ڵاتپارێزی باشوور ئێستا له دژی هه‌وڵدانی داگیركاری هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون كردۆته‌وه و تێده‌كۆشن. ئه‌مه تێكۆشانێكی زۆر واتاداره. ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، دیموكرات، پارته‌وه‌ڵاتپارێزه‌كان و گه‌لی ئێمه‌ی باشوور خاوه‌ن هه‌ڵوێسته. به‌ڵام پارته‌سه‌رده‌سته‌كان ئاگایان له‌م بارودۆخه نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ست به بارودۆخه‌كه نه‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگ بن، ئه‌وا ئاینده‌ی باشووری كوردستان ده‌خه‌نه نێو بارودۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه. ئه‌م مه‌ترسییه ته‌نیا بۆ باشووری كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی عێراقه.»
ده‌یانه‌وێت دۆزی ئازادیی كوردان له‌ناوببه‌ن
موراد قه‌ره‌یلان ئۆپه‌راسیۆنی زاپ-ی به‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی زاپ-یان ئه‌نجامدا، ده‌وڵه‌تی توركیا تێگه‌یشت كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان ناتوانێت گورز له گه‌ریلا بدات.
«ئه‌و كاته‌ی له بامه‌ڕنێ تانكه‌كانیان ویستیان جموجۆڵ بكه‌ن، گه‌له‌كه‌مان له بامه‌ڕنێ و ئامێدی ڕێگرییان لێ كردن. من ئاگادارم كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ش هه‌وڵی دابوو. واته هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌مه‌ی بینی، بۆیه دواتر هێڵی سووری لابرد. با هه‌موو كه‌س بزانێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا قیمه‌ت ده‌داته سیاسه‌تی باشوور، به‌هۆی ئه‌وه‌یه نه‌ك له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و پشتگیریی بۆ كوردان.»
له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا، پێویسته كورد یه‌كگرن
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا پێویسته كورد له دژی سیاسه‌ته‌كانی دوژمن ببنه یه‌ك. گوتی: ده‌كرێت سیاسه‌ت له یه‌كتر جیاواز بێت، ده‌كرێت بۆچوونمان له یه‌كتر جیاواز بن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیمان یه‌كه. ئێمه له هه‌مان كه‌شتی داین. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌ی هه‌رێمه‌كه به دروستی به‌كارنه‌هێنین، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بێ ویژدانن، ڕێكده‌كه‌ون و له‌ناومان ده‌به‌ن. ئێمه ئه‌و ڕاستییه‌مان له‌نێو ڕیفراندۆمی باشووری كوردستاندا بینی.
گه‌ریلا بۆ به‌رخۆدان له دژی فاشیزم ئاماده‌یه
موراد قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌ك په‌كه‌كه و وه‌ك گه‌ریلا بۆ به‌رخۆدان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په-ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئاماده‌ن.
«ئێمه نه‌ك به ڕێبازی كلاسیك، به‌ڵكو به ڕێ و ڕێبازی نوێ و پڕۆفیشناڵ مێتینگه‌ری توركیا تێكده‌ده‌ین. ئێمه خاوه‌ن بانگه‌شه‌یه‌كی به‌م شێوه‌ین. له‌وانه‌یه بێن و چه‌ند شوێنێك داگیر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك باجی ئه‌مه ده‌ده‌ن. ئێمه متمانه‌مان هه‌یه كه هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو ته‌واوی گه‌لی كوردستان ڕاستییه‌كی گه‌وره ده‌ئافرێنێت. شه‌ڕی ئێمه له دژی جه‌لاده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه خوێنی كوردان ده‌ڕێژن، گه‌وره ده‌بێت. ئێمه به ڕێ و ڕێبازی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنین.»
هه‌ڵمه‌تی ٢٠١٨، هه‌ڵمه‌تێكی ستراتیژییه
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، ڕاستیی بۆچوونه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی دیكه سه‌لمێندرا. ئاشكرای كرد: «له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له ساڵی ٢٠١٨ تێكۆشانی ئێمه گه‌شتر ده‌بێت و له هه‌موو شوێنێك وه‌ڵامی پێویستی هێرشه‌كان ده‌درێته‌وه. تێكۆشانی شۆڕش و ئازادیی گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێت. ئێمه به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و له‌سه‌ر ڕێبازی ڕێبه‌ر ئاپۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای یادی شه‌هیدانی قاره‌مان، ئاماده‌ین بۆ سه‌رخستنی تێكۆشانی خۆمان له ساڵی ٢٠١٨ هه‌موو شتێك بكه‌ین.»
له كۆتایی قسه‌كانیدا، فه‌رماندار موراد قه‌ره‌یلان گوتی: هه‌ڵمه‌تی ٢٠١٨، هه‌ڵمه‌تێكی ستراتیژییه. له كاروانی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستاندا، هه‌ڵمه‌تێكی گرینگه. ئێمه دڵنیاین كه هه‌ر هه‌ڤاڵێك له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێته میلیتانێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵمه‌تی ٢٠١٨. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به ناوی بڕیارگه و فه‌رمانداره‌تیی ئه‌كادێمیاكانی ئاپۆلۆن سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌خوازم.»
s.m