قەدەغەی هاتووچو لە ١١٥ گوندی ناوچەی ئامەد، ڕاگەێندرا

دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی لیجە، هێنێ و کارزانێ-ی سەر بە شاری ئامەد، قەدەخەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

سوپای تورکیای داگیرکەر بەمەبەستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، قەدەخەی هاتووچۆی لە ١١٥ گوندی ناوچەکانی هێنێ، کارزانێ و لیجەی سەر بە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ڕاگەیاند.

پاریزگاری دەوڵەتی تورکیا لە پاێزگای ئامەد-ی باکووری کوردستان، ڕایگەیاند کە قەدەخەی سەر ئەو گوندانە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکا و هەتا ڕاگەیەنراوێکی دیکە بەردەوام دەبێت.