قەدەغەی هاتووچۆ لە ٨ هەرێمی سێرت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ کرایەوە

بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ کە لە ٨ هەرێمی سەر بە ناوچەکانی دحێ، بەرواری و حەوێل-ی شاری سێرت راگەیێندرابوو، تا کۆتایی ئەم ساڵ درێژ کرایەوە.

لە ٨ هەرێمی هەر یەک لە ناوچەکانی دحێ، بەرواری و حەوێل-ی سەر بە شاری سێرت بە بیانۆی 'ناوچەی ئەمنی تایبەتن' کە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا راگەیێندرابوو، تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیارەکە درێژ کرایەوە.

پارێزگاری فاشیستی ئاکەپەی شاری سێرت بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە ٨ هەرێمی سەر بەو ناوچانە کە پێشتر رایگەیێندرابوو، بە بیانووی 'ناوچەی ئەمنی تایبەتن' تا ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ درێژ بکاتەوە.

ز.ش