قەیومە تاڵانچیەکەی ئاکەپە هۆڵی پرسەی گۆڕی بۆ ناوەندی نەژادپەرەستان
قەیومە نەژادپەرەست و تاڵانکەرەکەی شارەوانی سێرت هۆڵی پرسەی گۆڕی بۆ ناوەندی نەژادپەرەستان کە پێی دەوترێت "وەجاخی ئولکوجیەکان".
قەیومە نەژادپەرەست و تاڵانکەرەکەی شارەوانی سێرت هۆڵی پرسەی گۆڕی بۆ ناوەندی نەژادپەرەستان کە پێی دەوترێت "وەجاخی ئولکوجیەکان".
شارەوانی سێرت کاتێک لە دەستی هەدەپەدا بوو، بە مەبەستی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان، لە گەڕەکی باخچەلی ئەڤەلەر هۆڵێکی پرسەی کردبووەوە. بەڵام دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکە و جێگیرکردنی قەیوم لە پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، قەیومەکە هۆڵەکەی داخست و دواتر گۆڕی بۆ ناوەندی نەژادپەرەستان کە پێی دەوترێت "وەجاخی ئولکوجیەکان".
بە پێی زانیاریەکان ٦ی تەمموز بڕیاری گۆڕینی هۆڵی پرسەکە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنەکاندا دراوە.
عەلی فوئاد ئاتیک قەیومە جێگیرکراوەکەی سیستمی تاڵانچیی ئاکەپە سەرەتای جێگیربوونی لە شارەوانی سێرت کارمەندانی شارەوانیەکەی ناچار کردبوو بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی تورکیا و دواتر وێنەکانی ئەردۆغانی سەرککۆماری تورکیا و سولەیمان سویلوی وەزیری ناوخۆی لە باڵەخانەی شارەوانیەکە هەڵواسی.
ز.ش