له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه بڕیاره له ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌رمتر ده‌بێت. ئه‌مڕۆش كاندیدان و خه‌باتكارانی هه‌ده‌په له‌نێو گه‌ل بوون.
ئه‌ده‌نه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، كاندیده‌گه‌نجه‌كان كۆڵان به كۆڵان و ماڵ به ماڵی ناوچه‌ی یورگیر گه‌ڕان و داوایان له گه‌ل كرد پشتگیریی هه‌ده‌په بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌روه‌ها كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانی گه‌ڕه‌كی سه‌یهان و یه‌شیلئه‌ڤله‌رییان كرد.
مێرسین
له مێرسین كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانی كارابوجاك، كوچوك مناره، ١٠٠ یل و غازی پاشایان كرد له گه‌ڕه‌كی تارسووس، ئاكده‌نیز، تۆرۆسلار، یه‌نیشه‌هر و مه‌زلیتیه. كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان فاتمه كورتولان و هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكده‌نیز كه قه‌یووم له شوێنه‌كه‌ی دانراوه یوكسه‌ل موتلوو له گه‌ڕه‌كی شه‌ڤكه‌ت سومه‌ر سه‌ردانی ژنانیان كرد.
ئه‌نتاڵیا
كه‌مال بولبول كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئه‌نتاڵیا له ناوه‌ندی شاره‌كه سه‌كۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دانا و بڵاوكراوه‌ی به‌سه‌ر ڕێبواراندا دابه‌ش كرد. بولبول گوتی: ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په، ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش.
ڕوحا
كاندیدانی هه‌ده‌په له ڕوحا ئه‌مڕۆش له‌نێو گه‌لدا بوون و گوێیان له كێشه‌كانی خه‌ڵك گرت. كاندیدانی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ده‌په سه‌ردانی ناوه‌ندی شاری ڕوحایان كرد و له‌گه‌ڵ گه‌ل كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی پرسووس-یان كرد له سنووری ڕوحا و كاسبكار و دوكاندارانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئامه‌د
كاندیدانی ئامه‌د-ی هه‌ده‌په سه‌ردانی دوكاندار و كاسبكارانی چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی شاری ئامه‌دیان كرد و داوای لێ كردن ده‌نگ به هه‌ده‌په و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بده‌ن.
شرنا‌خ
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاندیدانی شرناخی هه‌ده‌په له ناوچه‌كانی هه‌زه‌خ و باسان سه‌ردانی چه‌ندین گوندیان كرد و نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرده‌وه. هه‌روه‌ها به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و كاندیده‌كانی هه‌ده‌په نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شارۆچكه‌ی فندك-ی ناوچه‌ی باسان كرایه‌وه.
ئیدر
كاندیدی هه‌ده‌په حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌شی و شاندێكی هه‌ده‌په سه‌ردانی گونده‌كانی خه‌ندوك، خرابشه‌ره‌ف، هه‌سپست، مرك كه‌وشین و سێره‌گر-یان كرد. شانده‌كه له لایه‌ن دانیشتوانی هه‌ر ٦ گونده‌كه به جۆش و خرۆش و به ئاڵا و ده‌سماڵی سه‌وز و سوور و زه‌رد پێشوازییان لێ كرا. گه‌ل و كاندیده‌كان به گۆرانییه‌كانی هه‌ده‌په هه‌ڵپه‌ڕێكیان كرد.
مێردین
له مێردین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كاندیده‌كانی هه‌ده‌په و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. كاندیده‌كانی هه‌ده‌په سه‌ردانی ناوچه‌كانیان كرد و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان گفتوگۆیان كرد، گرینگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌كانیان بۆ هاوڵاتیان ڕوون كرده‌وه و داوایان لێ كردن له ٢٤ی حوزه‌یراندا ده‌نگ به هه‌ده‌په و ده‌میرتاش بده‌ن.
s.m