هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن كه به بانگه‌وازی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی پێهێنرا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه:
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕایانگه‌یاند، ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان له دیداریان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه چالاكییه‌كان بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری به‌سن و به ئامانجی خۆیان گه‌شتوون. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چالاكانی مانگرتوو له زیندان، كوردستان و هه‌نده‌ران ڕایانگه‌یاند، كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌ی خۆیان هێناوه و چالاكان سه‌رنجیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌تا فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنرێت و كوردستان ئازاد ده‌كرێت تێده‌كۆشن و به ڕێگه‌ی جیاواز به‌رده‌وامی به به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
پیرۆزبایی له هه‌موو چالاكان ده‌كه‌ین و یادی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه
پیرۆزبایی له له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌موو خۆڕاگران ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه سه‌ركه‌وتووه‌یان و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له تێكۆشینه‌كه‌یان. ئێمه به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێیانمان ئومێد ئاجار، ئووغوور شاكار، زولكوف گه‌زه‌ن، ئایته‌ن به‌چه‌ت، مه‌دیا چنار، زه‌هرا ساغله‌م، یۆنجا ئاكیجی، سیراج یوكسه‌ك و مه‌عووسم پانای ده‌كه‌ینه‌وه كه له قۆناغی مانگرتن له خواردندا چالاكیی فیداییان ئه‌نجام دا.
سڵاو ئاراسته‌ی دایكانی له‌چك سپی ده‌كه‌ین
به‌ڕێزه‌وه سڵاو له هه‌موو دایكانی له‌چك سپی ده‌كه‌ین كه له تێكۆشانی شكاندنی گۆشه‌گیریدا به‌رخۆدانیان كرد. به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌سره‌تی ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی كوردستانی ئازاد و توركیای دیموكراتی به‌دیبێنین. ویستی دایكان بۆ دادپه‌وه‌ری و ئازادی له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیدێت. ویژدانی دایكانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌بێته كولتووری سه‌ره‌كی.
دایكان و ڕۆڵه‌كانیان له زیندان، گه‌له‌كه‌مان له كوردستان و هه‌نده‌ران، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌ریلاكان ڕایانگه‌یاند كه له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری به گیانێكی فیدایی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. هه‌تا گۆشه‌گیریی سه‌ر گه‌لی كورد ده‌شكێنرێت و شكست به فاشیزمی قڕكه‌ر ده‌هێنرێت، تێكۆشانه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.
باشتر هاتووه‌ته تێگه‌یشتن كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر گه‌لانی توركیا. هێزه دیموكراتییه‌كانی جیهان، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و ڕوناكبیران له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان داوه و پشتگیری‌یان له شكاندنی گۆشه‌گیری و هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم كردووه.
دیداری زیندانییان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و خانه‌واده‌كانیان مافێكی قانوونی و جیهانییه. ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ناوی نه‌زڕێت ڕێگه‌ی به‌م چاوپێكه‌وتنه داوه. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په ویستوویه‌تی سوود له‌م دیدارانه وه‌ربگرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان باش ده‌زانێت كه ئه‌م تێكۆشینه له دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه گۆشه‌گیری سه‌پاندووه.
له دیداره‌كانی پارێزه‌ران-ه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هێڵ و هه‌ڵوێستی سیاسیی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردان و به‌دیموكراتیكردنی توركیا ڕۆڵێكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه. هه‌موو كه‌س بینیویه‌تی كه به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌توانێت له‌م بواره‌دا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت پێویسته تێكۆشینی بێ دابڕان به‌رده‌وامی پێ بدرێت.
ڕێبه‌ر ئاپۆ به گوتنی «ماهاتما غاندی له‌گه‌ڵ مانگرتندا تێكۆشینی كۆمه‌ڵایه‌تیشی گه‌ش كردبوو» گه‌شكردنی تێكۆشانی خستووه‌ته‌ڕوو. ڕایگه‌یاندووه كه تێكۆشین به بونیادنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئه‌نجام ده‌گات. له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كان پێویسته تێكۆشان به ڕێ، ئامراز و میتۆدی نوێ بكرێت. له ڕێی سیاسه‌تی دیموكراتی و دانوستانی دیموكراتی ده‌كرێت توركیای دیموكراتی و كوردستانی ئازاد به شكستهێنان به فاشیزم به‌دی بێت. هه‌تا فاشیزم ته‌نگه‌تاو نه‌كرێت، ئه‌و شتانه به‌دی نایه‌ن كه ڕێبه‌ر ئاپۆ باسیان ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ش پێویسته تێكۆشانی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوبكرێته‌وه و هێزه دیموكراتییه‌كان بخرێنه نێو تێكۆشان.
ده‌ركه‌وتووه كه گۆشه‌گیری قبووڵ ناكرێت و گورزێكی گه‌وره له هه‌لومه‌رجی به‌رده‌وامیدان به گۆشه‌گیری دراوه. ئێستاش پێویسته ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم توركیا به‌دیموكراتی بكرێت و تێكۆشانی ئازادكردنی كوردستان گه‌ش بكرێت.
s.m