كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «ئێمه ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكده‌شكێنین».
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «ئێمه ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكده‌شكێنین».
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان هه‌فته‌ی نێوان ٢١-٢٨ی مارس\ ١-٨ی خاكه‌لێوه‌ی وه‌ك «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» پیرۆز ده‌كات. ئه‌م هه‌فته‌یه له ٢١ی مارسی ١٩٨٢ ده‌ستپێده‌كات كه له‌و ڕۆژه‌دا مه‌زڵووم دۆغان له زیندانی ئامه‌د چالاكی ئه‌نجامدابوو. له ٢٨ی مارسی ١٩٨٦یش مه‌عسووم قۆرقماز، فه‌رمانداری گه‌ریلاكان شه‌هید بووبوو.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
تێكۆشانی ٢٦٣٠ ساڵه‌ی هه‌بوون و ئازادی
تێكۆشانی هه‌بوون و ئازادیی گه‌لی كورد ٢٦٣٠ ساڵه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانه‌تی به‌رده‌وامه. له كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌ستپێده‌كات، تا كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغان، مه‌عسووم قۆرقماز، زه‌كیه ئالكان، ڕاهشان ده‌میره‌ل، بێریڤان و ڕۆناهی ئه‌م تێكۆشانه به‌رده‌وامه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ٢١ی مارس\١ی خاكه‌لێوه، بۆ گه‌لی كورد ڕۆژی ئیراده‌ی ژیانی ئازاده، ئه‌م ڕۆژه به گیانی نه‌ورۆز بونیادنراوه. ئه‌م تێكۆشانه كه به نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات، بۆ هه‌ر ساڵێك ده‌بێته هێڵی به‌رنامه‌ی ئه‌و ساڵه. له‌نێو ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر شه‌هیدمان هه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌فته‌ی نێوان ٢١-٢٨ی مارس\١-٨ی خاكه‌لێوه له لایه‌ن خودی شه‌هیده‌كانمانه‌وه وه‌ك «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» ڕاگه‌یه‌نراوه. هه‌زاران شه‌هیدمان كه له‌و هه‌فته‌یه‌دا شه‌هید بوون، ئیراده و هێڵی ئازادیی گه‌لی كوردیان ده‌رخستووه. ئه‌م تێكۆشانه وه‌ك پێشوو له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
نه‌ورۆزی ٢٠٠٦ و په‌یامه‌كانی
وه‌ڵامی هه‌ره توند و زیندووی ژن و لاوانی گه‌لی كورد، له ڕاپه‌ڕینی ٢٠٠٦ی ئامه‌د دایه. ڕاپه‌ڕینی ساڵی ٢٠٠٦ بوو به هه‌ڵوێستی تێكۆشانێك كه ده‌بێ بكرێت. هه‌ڵوێستی گه‌لی ئامه‌د هه‌میشه بووه‌ته هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد. هه‌ڵوێستی گه‌لی ئامه‌د بووه‌ته هه‌ڵوێستی ڕاپه‌ڕینی ٢٠٠٦.
به‌رپرسیاره‌تیی تێكشكاندنی فاشیزم
فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌نێو ببات، هه‌موو ڕێیه‌ك تاقیده‌كاته‌وه. فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا زۆر شاری كوردستانی هه‌ڵوه‌شاند له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه جزیر، نسێبین و شرنا‌خ، له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨\٣٠ی به‌فرانباریشدا هێرشی داگیركردنی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكرد. له عه‌فرین به سه‌دان سیڤیل كوژران، هه‌روه‌ها بوون به هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌س واری خۆیان جێبهێڵن. له‌به‌ر ئه‌م شتانه‌ش، پێویسته تێكۆشان له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مان و شه‌هیدان بێت. شێوه‌ی شۆڕشی كوردستان، شێوه‌ی تێكۆشان له كاتی سه‌خت دایه. له ڕاپه‌ڕینی ١٩٩٠دا، له ڕاپه‌ڕینی ٢٠٠٦ی ئامه‌د دا، له به‌رخۆدانه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ٢٠١٥-٢٠١٦دا، له كۆبانێ و شه‌نگال له ساڵی ٢٠١٤دا، له ٢٠١٨‌دا له عه‌فرین، تێكۆشانی قاره‌مانانه باری تێكشكاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی خستۆته سه‌ر شانی هه‌موو شه‌ڕڤانانی ئازادی و گه‌له‌كه‌مان.
ئێمه بانگ ده‌كه‌ین كه به تێكۆشانی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان و به هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له نه‌ورۆزی ٢٠١٨‌دا، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكده‌شكێنین و كوردستانی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتی بونیاد ده‌نێین.
s.m