له په‌یامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)دا هاتووه، «وه‌ڵاتپارێزی دیموكرات، ئایبراهیم ئایهانی هێژا كه ژیانی خۆی خستووه‌ته خزمه‌تی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه هێژاكه‌ی، دۆستانی و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین.»
كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌سنیشانی كردووه كه خوشكی ئیبراهیم ئایهان «هاوڕێ ڕوحا» ساڵی ١٩٩٥ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه.
«ئیبراهیم ئایهان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست تێكۆشانی شه‌هیداندا بێت، له‌پێناو گه‌یاندنه‌سه‌ری داواكاریی ئازادیی كوردان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كانیش تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی كردووه. كاتێكیش په‌رله‌مانتاری شاری ڕوحا بوو، هاوشێوه‌ی ڕێبه‌رێكی درووستی گه‌ل بێ دابڕان به‌رده‌وامی به تێكۆشانه‌كه‌ی داوه. به‌رده‌وام له‌نێو گه‌لدا بووه و پێشه‌نگایه‌تی تێكۆشانی گه‌لی كردووه. مێتینگه‌ریی قڕكه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه مافی په‌رله‌مانتاری لێ سه‌ندووه‌ته‌وه، چوونه ده‌ره‌وه‌ی له توركیا قه‌ده‌غه كردووه. دیموكراتی وه‌ڵاتپارێزی هێژا و ڕێبه‌ری گه‌ل ئیبراهیم ئایهان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆی بدات ناچار بووه بچێته ده‌ره‌وه‌ی توركیا. مێژووی تێكۆشانی وه‌ڵاتپارێزی هێژا و دیموكرات ئیبراهیم ئایهان و ئه‌و زه‌خته‌ی بینیویه‌تی، ده‌ریده‌خات كه ده‌وڵه‌تی میتینگه‌ر و قڕكه‌ر چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌تداری دیموكراتی كورد و ڕێبه‌ره‌كانی گه‌ل ده‌كات.»
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، «ئیبراهیم ئایهان له ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ كه یه‌كێكه له‌و ده‌ڤارانه‌ی تێكۆشانی ئازادی زوو تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ر به لاوی مه‌یلی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كورد درووست بووه.»
«له سیوه‌ره‌گ كه خه‌سڵه‌تی گه‌لپارێزی تێكۆشانی حیلوان - سیوه‌ره‌گی زۆر تێدا كاریگه‌ر بوو، وه‌ك هه‌موو لاوانی سیوه‌ره‌گ و ڕۆشنبیره‌كانی، بووه به پارچه‌یه‌ك له تێكۆشانی ئازادی و هه‌تا دوایین هه‌ناسه خزمه‌تی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردی كردووه. دڵنزمی و پێداگریی ئه‌و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. تێكۆشانه‌كه‌ی و بیركردنی ئه‌و له‌نێو تێكۆشانی ئازادیی كورددا ده‌ژیت.»
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاندووه، «ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به گه‌شكردنی تێكۆشانی ئازادی و ئازادكردنی كوردستان وه‌ڵامی ئیبراهیم ئایهان و هه‌موو ئه‌وانه بده‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا قوربانی و ڕه‌نجیان داوه.»
s.m