هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په چه‌ندین مانگه عه‌فرینیان كردۆته ئامانج و ده‌یانه‌وێت داواكاری گه‌لان بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی دێمۆكرات له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان له‌نێو ببه‌ن.
کەجەکە ڕایگه‌یاند:
«ئەو هێرشە دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە: یەکەم ئەوەیە، کە دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە نیازن بە هێرش بۆ سەر عەفرین دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دووەمین هۆکاریش ئەوەیە، کە دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە وا خەریکە دەسەڵات لە دەستدەدەن، هەوڵدەدەن بەو داگیرکارییە، دەسەڵاتدارییە فاشیستییەکەیان بهێڵنەوە.»
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی کەجەکە هاتووه، خەڵکی عەفرین لە سەرەتاوە تا ئێستا ڕێگه‌یان نەداوە هیچ هێزێکی دژەمرۆییانە ڕوو بکاتە عەفرین. چەتەکانی داعش و نوسرە هیچیان سەرنەکەوتن بچنە ناو عەفرینەوە. لە شاری حەلەب چەندین ساڵ شەڕی قورس ڕوویدا، خەڵکی عەفرین بە باوەشی کراوەوە پێشوازیی ئاوارەکانی حەلەب کرد.
کەجەکە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:
«عەفرین بووەتە مۆدێلێکی دێمۆكراتی بۆ بە دێمۆكراتیكردنی سووریا و هەموو ناوچەکە. ئەردۆغان بۆ ئەوەی هیوا و خەونی ژیانی دێمۆكراتیانه‌ی کورد لە کۆبانێ له‌نێو ببات، دەستەودامەنی چەتەکانی داعش بوو، لە ڕێگه‌ی ئەوانەوە هێرشی کردە سەر عەفرین، به‌ڵام نە داعش و نە هیچ کام لە چەتەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک سەرنەکەوتن له هێرش بۆ سەر ژیانی ئازاد و دێمۆكراتی گەلی کورد. دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستی تورکیا وەک چۆن له‌نێو تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسەکان، ئه‌كادیمیست و سیاسەتمەدارە دێمۆكراته‌كان، بەهەمان شێوە هێرش دەکاتە سەر عەفرینیش.»
ڕۆڵی ڕووسیا و سووریا
کەجەکە ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئاماژه بۆ ڕۆڵی ڕووسیا ده‌كات و ده‌ستنیشانی كردووه:
«ڕووسیا و ڕژێمی سووریا کە تا پێش ئێستا ڕێگەی ئاسمانییان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر عەفرین گرتبوو، ئێستا ئەوان ڕێگەیان داوە بە تورکیا ئەو هێرشە ئەنجام بدات. هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەیسەلمێنێت کە ڕژێمی سووریا و ڕووسیا شەڕێکی قێزەونیان دژی گەلی کورد ئەنجام داوە. ئەوان کەوتوونەتە ناو بازرگانییەکەوە، کە خێری تێدانابێت بۆیان، بەم کارەیان گەلی کوردیان لە سووریا لە به‌رانبه‌ر خۆیاندا وەستاندووە، هیچ بەهانە و پاساوێکیان نییە بۆ ئەوەی ڕێگەیان داوە بە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کە هێرشی ئاسمانی بكه‌نه سەر عەفرین، بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت بەهۆی ئەو سیاسەتەیانەوە.»
ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا
کەجەکە ئاماژەی بە سیاسەتی ئەمه‌ریکاش لە به‌رانبه‌ر عەفرین داوە و ڕایگەیاندووە:
«ئەمه‌ریکا بە گوتنی -عەفرین شوێنێک نییە کە ئێمە تێیدا تێکۆشانی هاوبەشی دژی داعش تێدا بکەین - تورکیای هاندا بۆ ئەو هێرشە. بەم شێوەیە ئەمه‌ریکا جارێکی دیکە بووە هاوبەش لە هێرش دژ به گەلی کورد و پشتگیریی حکوومەتی فاشیستی ئەردۆغان و باخچەلی کردووە. لەلایەکی دیکەوە وه‌ڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە بەڕەوازانینی فاشیزمی ئاکەپه - مەهەپە، ڕەوایەتییان داوە بەو هێرشە، بەم شێوەیە ڕووسیا، ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەورووپا هەموویان هاوبەشن لە تاوانەکانی حکومەتی تورکیادا.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه هاتووه:
«هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشێکە بۆ سەر گەلانی تورکیا و سووریا و هەروەها هەموو هێزە دێمۆكراتیخوازه‌كانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەم شێوەیە پرۆسەی به‌دێمۆكراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە ئامانج. بۆیە دەبێت نەک تەنیا گەلی کورد بەڵکو هەموو گەلانی تورکیا لە دژی ئەو هێرشە بوەستن، بەرخۆدان لە عەفرین تایبەت نییە بە گەلی کورد، پێویستە هەموو هێزە دێمۆكراته‌كان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێیدا بەشداربن.»
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی کەجەکەدا بانگەوازیی له گەلی کورد کراوە کە لە سەرتاسەری کوردستان و هه‌نده‌ران ڕاپەڕن و پشتگیریی عەفرین بکەن. هێمای بۆ ئه‌وه كردووه؛ «پێویستە بەرخۆدانی عەفرین ببێتە بەرخۆدانی لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە. گەلانی عەرەب، کورد، ئاشووری و سوریانی کە له‌نێو فیدراسیۆنی دێمۆكراتیی باكووری سووریادا جێ دەگرن، پێویسته بەشداری بەرخۆدانی عەفرین بن. گرنگ ئەوەیە کە بەرخۆدانی عەفرین تەنیا لە عەفرین نەمێنێتەوە و لە شەهبا و لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای فورات بڵاوببێتەوە. گەنجان و ژنانی عەفرین لە دژی داگیرکاریی بەرخۆدان دەکەن و دڵنیایین کە عەفرین دەبێتە گۆڕستانی چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە.»
ش. م