هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له سووریا بچێته ده‌ره‌وه و سه‌ره‌نجام به دیل بگیرێت، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زموون و هێزه‌ن كه پیلانگێڕییه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
كه‌جه‌كه، زیادبوونی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای به «قۆناغی شكست» بۆ ڕژێمی توركیا ناوبردووه و داوای تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كردووه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.
به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه:
«ده‌كه‌وینه ساڵی ٢١هه‌مینی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م. به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه به درووشمی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] له به‌رخۆداندا شه‌هید بوون. سڵاو له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك بن كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه خاوه‌نداره‌تییان له ڕێبه‌ر ئاپۆ كردووه و به‌رخۆدانیان كردووه. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له دژی پیلانگێڕییه‌كه تووڕه‌ییمان گه‌وره بكه‌ین، ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پیلانگێڕی بده‌ینه‌وه.
ڕێبه‌ر ئاپۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له‌نێو ژوورێكی به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌ند كراوه. گۆشه‌گیرییه‌كی تووند كه له جیهاندا له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك دانه‌نراوه، به‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پێنراوه. له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت پارێزه‌ره‌كانی ببینێت. له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه ته‌نیا جارێك ڕێگه‌یان داوه براكه‌ی ببینێت. ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی سزای دیسپلین بۆ ٦ مانگ ناتوانێت كه‌س ببینێت. به‌م شێوه‌یه دانیان پێدا ناوه كه له ئیمڕاڵی سیسته‌مێكی سه‌ختی گوشاریان دامه‌زراندووه. ئه‌م سیسته‌می گۆشه‌گیری و زه‌خته كه ٢٠ ساڵه خراوه‌ته‌گه‌ڕ له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می زه‌خت و گوشاره له‌سه‌ر گه‌لی كورد. سیاسه‌تی قڕكردنی سه‌ر گه‌لی كورد له ڕێی گوشار و گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌رخۆدانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن»
هۆكاری ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای پیلانگێڕییه‌كه‌ش گه‌لی كورد پاشه‌كشه‌ی له تێكۆشانی ئازادی نه‌كردووه. هێڵی ئایدیۆلۆژی و سیاسیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڵوێسته‌كانی، وه‌ها ده‌كات كه گه‌لی كورد درێژه به تێكۆشان بدات و گه‌شی بكات. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه پیلانگێڕی ده‌ستی پێكردووه هه‌تا ئێستا تێكۆشانێكی گه‌وره له دژی پیلانگێڕی هه‌یه. خاوه‌نداره‌تی كردنی گه‌له‌كه‌مان له ڕێبه‌رایه‌تی و كه‌مپینی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه پیلانگێڕییه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. كه پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی نه‌گه‌یشتووه به‌و ئامانجه‌ی كه پێشبینییان ده‌كرد، به‌هۆی ئه‌و به‌رخۆدانه‌یه كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه هه‌یه. ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه‌ش به‌م گیانی به‌رخۆدانه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له تێكۆشانی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه‌دان. وه‌هایان كردووه كه پێشهاته‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجه بن كه پیلانگێڕی له‌پێناودا كرا.
«گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه‌وتنه سه‌رده‌مێكی نوێ»
ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته ڕێبه‌ری ئازادی و دیموكراتی. له دژی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتخواز و ده‌وڵه‌تپارێز، به‌و سۆسیالیزمه‌ی كه خۆی به كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیك ده‌سپێرێت، له دژی سیسته‌می ده‌وڵه‌تخوازی و ده‌سه‌ڵاتخوازی و دواهه‌مین نوێنه‌ری كه سه‌رمایه‌دارییه، ده‌ستی به سه‌رده‌می تێكۆشانی نوێی گه‌لان كردووه. به هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك كه بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به میللیگه‌رایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی پێچرابوون، رێی ژیانی ئازاد و دیموكراتیكی پیشان داوه. به هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌نگاویان ناوه‌ته سه‌رده‌مێكی نوێ.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردیش له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌پێناو هه‌موو گه‌لان بووه‌ته هیوای ژیانی ئازاد و دیموكراتیك. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان كه به هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ و به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه‌وتووه‌ته سه‌رده‌مێكی وه‌ها كه ڕێ له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی نوێ بكاته‌وه. هێزه دواكه‌وتووه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌رچه‌نده له ڕێی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په دژی هێزه ئازادیخواز و دیموكراته‌كان هێرشیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م هێرشه له لایه‌ن ئیراده‌ی ئازادی و دیموكراتیی گه‌لانه‌وه تێكده‌شكێنرێت و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌رگه‌ی دیموكراتیبوون و ژیانی ئازاد ده‌كرێته‌وه.
«به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتوونه‌ته قۆناغی شكست هێرشه‌كان زیادیان كردووه»
له پیلانگێڕییه‌وه، له‌م ٢٠ ساڵه‌دا هۆشمه‌ندیی ئازادی و دیموكراتیی گه‌لی كورد زیاتر گه‌شه‌ی كردووه. تێكۆشانی ئازادیی كورد زیاتر بووه‌ته خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌م نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندیی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ببڕن، هه‌م نه‌یانتوانیوه ئیراده‌ی ئازادی بشكێنن. هه‌ر كه هۆشمه‌ندیی ئازادیی كورد، ئیراده و ڕێكخستنی كوردان گه‌ش و پته‌وتر بووبێت، مێتینگه‌ریی قڕكه‌ر هێرشه‌كانی خۆی زیاد كردووه. هۆكاری زیادبوونی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی ساڵانی ١٩٩٨ سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی هه‌موو هێزی سه‌ربازیش هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه و گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شان و له هه‌مان دۆخی ئه‌و كاتدان.
«خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌ین كه ده‌توانێت پیلانگێڕی پووچه‌ڵ بكاته‌وه»
ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په وه‌ك ساڵی ١٩٩٨ به خۆسپاردنه هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌و پشتیوانییه سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورییه‌ی لێیان وه‌رده‌گرێت، ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه ڕزگاری بێت. چاوپۆشی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵی و گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وێ، پشتیوانی ئه‌ڵمانیا له ده‌سه‌ڵاتی فاشیست، پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه له ئیدلب و هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌رپێ هێشتنه‌وه‌ی، وه‌ك ساڵی ١٩٩٨ هه‌وڵگه‌لێكن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌ڵوه‌شان ڕزگار بكه‌ن. به‌ڵام هێز و ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه و هۆشمه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان و ئیراده‌ی ئازادییه‌كه‌ی، خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌م هێرشانه‌ی پیلانگێڕیی نوێ پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
«تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌ن پێویسته»
گۆشه‌گیریی تووند له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، گوشاری زێده له‌سه‌ر گه‌لانی ئێمه و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان، هێرشه‌كانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان، به‌شێوه‌ی پیلانگێڕییه‌كی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌برێن. له دژی ئه‌م بارودۆخه، گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان وه‌ك چۆن له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ له دژی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی كه ده‌ستی پێكرا، به‌رخۆدانێكی شۆڕشگێڕانه و دیموكراتییانه‌یان پیشان دا و ده‌ستیان به تێكۆشان كرد، ئه‌مڕۆش له دژی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شه‌ی پێبده‌ن، پێویسته تێكۆشانێك بكه‌ن. له دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌وانه‌ی هاریكاریی ئه‌م گۆشه‌گیرییه ده‌كه‌ن، پێویستی به گه‌شكردنی تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه و ده‌بێ پیلانگێڕان بشكێنرێن.
«كوردستان ئازاد ده‌بێت»
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگی لاوان، ژنان و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین كه له ده‌وری هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆببنه‌وه و تێكۆشان گه‌ش بكه‌ن، ئازادیی گه‌لی كورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیبێنن. بانگی گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و گوشاره توونده‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد شانبه‌شانی گه‌لی كورد له‌پێناو به‌دیموكراتی كردنی توركیا دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێكۆشان گه‌ش و گوڕ بكه‌ن.
به به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و هه‌موو پیلانگێڕه‌كان تێكده‌شكێنرێت. له‌گه‌ڵ ئازادبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆدا، توركیا به‌دیموكراتی ده‌بێت و كوردستان ئازاد ده‌بێت.»
s.m